یەكەمی بێ ركابەر لە گوێڕایەڵیدا
بیروڕا 09:23 PM - 2023-08-18
PUKMEDIA
بیروڕا
شاهۆ عیزەدین
جێپەنجەمۆری كەناڵی روداو بەسەر لایەنگیری پارتییەوە
بۆچی یەخەی كەمال كەركوكی گیراوە، خۆ ئەوان بە شەجەرە بۆیان ماوەتەوە كە بەردەوام دەستی چەپەڵ و تاوانكارییەكانیان بە نەبەردی دەگێڕنەوە، بەڵام ئەوەی لە كەمالدا جیاوازە، ئازاییەتییەكەیەتی لە هۆنینەوە و دركاندنی درۆ بە بەراورد لە ئاغاكانی، ئەگەرنا دەرهەق بە كۆمەڵكوژیی و تاوانەكەی هەكاری، بەرگی شەشەمی كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان) و دوای ئەویش (سیامەند بەننا)یەك لە بەرنامەی پەنجەمۆری روداو هەروا دەڵێن، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە كارخانەی ئەنجامدانی كۆمەڵكوژیەكە و گشتاندنی چیرۆكە هەڵبەستراوەكانیش هەر بەرهەمی یەك شەجەرەیە.
كەناڵی روداو، كە گوایە بانگەشەی بێلایەنی و پرۆفیشناڵی دەكات و لە پیشەییبووندا خۆی لێ بووەتە یەكەمی بێ ركابەر، لە كەیس و ئەجێنداكانی پارتی هەر زوو دەمامكەكەی لادەدا و بە چەشنی میدیای سێبەر ستراتیژی پەلامار و قوڵكردنەوەی كێشەكان و بڵاوكردنەوەی درۆ و دەلەسە دەگرێتەبەر، سكانداڵی ئەو هەنگاوانەش كاتێك دەگاتە ترۆپك كە لەبەرنامەی (پەنجەمۆر)ەوە بڵاودەبنەوە، كە دەبوایە وێستگەی بنكۆڵكاری روداوە مێژووییەكان و ساغكردنەوەی دروستی دوێنێمان بێت لە زار و زمانی خەڵكی راستگۆوە، نەك ببێتە جێگای پاڵەوانسازیی تاوانكار و دۆڕاوەكان، ئەوانەی مێژوو بە شێواوی و دووڕویی بەخەڵك دەفرۆشنەوە، قەباحەتی گەورەش لەوەدایە كۆلكە كادرێكی قیادە مۆقەتە بێ و لەبارەی هەكارییەوە قسە بكات، كە راستیەكەی خەڵك و رای گشتی باوەڕی بە ئوستادەكانی نەكردووە چجای گوێ بە شاگردەكەیان بگرێت.
روداو زیاد لە نیشانەیەكی پرسیاری لەسەرەو لەسەر ئەو ئەجێندا پەنهانە زۆر كەسایەتی لە بەرنامەی راستەوخۆدا حەسیر مەیدانی زمانەوانی و ئیتیكیان پێكردووە، بەهۆی لەدەستدانی پێوەرە پیشەییەكان زۆر چاودێر و شارەزا و كەسایەتی بایكۆتیان كردووە و نایانەوێت لەشاشەكەیەوە دەربكەون، چونكە هەر كە پارتی گڵۆڵەی لە پرسێك دەكەوێتە لێژی، ئەوان پینەدۆزێكی لێوەشاوە دەبن بۆ راستكردنەوەی بارە لارەكەی، ئەوەتا پەنجەمۆر و روداو ئەوەی بۆ داپۆشینی تاوانی هەكاریی دەیكەن، بەشێك لە میدیا سێبەرەكەی پارتی نایكەن، خۆ لە دەرەوەی هەكاریش وا چەند رۆژێكە لە بەش و لاپەڕەی بەرگی شەشەمی كتێبەكەی بارزانی و بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان، ئەوەی پەیوەندی بە ئامانجگرتنی یەكێتیەوە هەیە، وەردەگرن و بڵاویدەكەنەوە، كەچی لەو هەموو بیرەوەرییەی تێكۆشەرانی كورد و یەكێتی، لە دیداری تەمەنی سەرۆك مام جەلال، لە بیرەوەری بەهادین نووری و زۆر كەسایەتی دیكە، یەك دێڕ بڵاوناكەنەوە، وادیارە لە یەكەمە بێ ركابەرەكە، تەنها پەراوێزێكی ئازادیی بۆ جنێودان و پەلاماردانی یەكێتی هەیە و دەنگی حەق و راست و مێژووی راستەقینە هەر بە گوێرەی فارسیەكەی كەمال كەركوكی (ممنوع است).
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

