لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین لە هەوڵێكی تیرۆر كردن رزگاری دەبێت
کوردستان 01:34 PM - 2023-08-10
PUKMEDIA
مەلا كەریم شكور
لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەوڵێكی تیرۆر كردن لە خورماتوو رزگاری بوو.
محەمەد مەحمود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەی رووداوەكەوە بە سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "مەلا كەریم شكور لێپرسراوی مەڵبەند لە كاتی دەرچوونی لە مەڵبەندەوە بۆ ناو خورماتوو بەمەبەستی بەدەمەوەچوونی داواكاری هاووڵاتیان، دوو گەنج كە یەكێكیان چەكدار بووە بەر دەستڕێژی گوللەی دەدەن، بەڵام لەلایەن پاسەوانەكانییەوە رێگری لەو گەنجانە دەكرێت و پاشان هەڵدێن".
"مەلا كەریم شكور تەندروستی باشە و هیچ زیانێكی بەرنەكەوتووە، بەڵام پاش ئەوەی لەنێوان خۆشیاندا هێرشكەرەكان دەبێتە شەڕیان گوللە بەر یەكێكیان دەكەوێت و بە برینداری هەڵدێن"محەمەد مەحمود وادەڵێت.
راشیگەیاند: "لە ئێستادا هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە و هەوڵی دەستگیركردنی تۆمەتباران دەدەن".
مهلا كهریم شكور ئهندامی سهركردایهتی و لێپرسراوی مهڵبهندی حهمرینی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستانه، هاوكات ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراقه لهسهر پشكی یهكێتی لهخورماتوو، لای هاووڵاتیانی ناوچهكه بهپهرلهمانتارێكی چاونهترس و خهمخۆر و چالاك ناودهبرێت و چهندینجار رێگریی كردووه لهو داگیركردن و تهعریبانهی لهو ناوچانه لهدژی كورد ئهنجامدهدرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

