دەزگای هەڵبژاردن: هەوڵی یەکێتی بۆ یەک لیستی بوو لەکەرکوک
کوردستان 09:53 PM - 2023-08-08
PUKMEDIA
کەرکوک
دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی لەراگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت: "دوای ھەوڵی زۆری یەکێتی، کە له پێناو یه‌كڕیزی و یه‌ك لیستی كورد له ناوچه دابرێندراوه‌كان، ئه‌وپه‌ڕی نه‌رمی نواند و قوربانی زۆری دا، به‌ڵام دواجار هه‌موو هه‌وڵه‌كان بێسوود بوون و بەداخەوە کورد لە کەرکوک كه نزیكه‌ی 18 ساڵه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی تێدا نه‌كراوه، به چه‌ند لیستێك به‌شداری ده‌كات"
دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە ئاماژەی بەوەداوە: "ئه‌مه له كاتێكدایه پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ناوچانه به تایبه‌تی له كه‌ركوك خۆیان رێكخستووه و به گرنگییه‌وه دهڕِواننه ههڵبژادنهكه و به یه‌كگرتوویی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، سیستمی ئەمجارەی ھەڵبژاردن لە بەرژەوەندی ھاوپەیمانێتیە گەورەکانە، فرە لیستی لە ناو یەک پێکھاتە دەبێتە ھۆی فەوتانی ژمارەیەکی زۆری دەنگەکان".
راشیگەیاند: "ھەمیشە دەستپێشخەربوون لە کۆکردنەوەی گشت لایەنەکان لە کەرکوک، ھاوپەیمانێتییەکەیان لە ھەڵبژاردنی پارێزگاکان سەردەکەوێت و مافە زەوتکراوەکانی کورد بەدەستدەھێننەوەو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و خه‌ڵكی خۆڕاگری ناوچه به‌زۆر دابڕێندراوه‌كانی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه پشتبه‌ستوو به ئیراده و ده‌نگ و وزه‌ی له‌بن نه‌هاتووی هاوڵاتیانی به‌شه‌ره‌فی ناوچه دابڕێندراوه‌كان له 18/12/2023 زه‌ماوه‌ندی سه‌ركه‌وتنی كورد ده‌گێڕین و پێكه‌وه مافه زه‌وتكراوه‌كانی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه بهدهستدێنینهوه".
دەقی نوسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی.....
په‌یامێك له ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
جه‌ماوه‌ری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
كه‌ركوكی قودسی كوردستان ، خانه‌قینی خۆشه‌ویست ، خورماتووی خۆڕاگر ، شه‌نگالی غه‌درلێكراو ، ده‌شتی نه‌ینه‌وای لانكه‌ی پێكه‌وه ژیان و قه‌ره‌چوغی سه‌ربه‌رز..
دوای هه‌وڵ و ته‌قه‌لا زۆره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد له ناوچه دابڕێندراوه‌كان به یه‌ك لیستی له هه‌ڵبژادنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقدا بكه‌ن كه بڕیاره له 18/12/20023 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كه‌ركوك كه نزیكه‌ی 18 ساڵه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی تێدا نه‌كراوه، كورد به چه‌ند لیستێك به‌شداری ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدایه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ر بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له چوارچێوه‌ی لیستێكی هاوبه‌شدا، بۆیه نه مه‌رجی به‌سه‌ر كه‌سدا سه‌پاند، نه ڤیتۆشی له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك هه‌بوو، به‌ڵكو له پێناو یه‌كڕیزی و یه‌ك لیستی كورد له ناوچه دابرێندراوه‌كان، ئه‌وپه‌ڕی نه‌رمی نواند و قوربانی زۆری دا، به‌ڵام دواجار هه‌موو هه‌وڵه‌كان بێسوود بوون و كورد به چه‌ند لیستێك به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدایه پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ناوچانه به تایبه‌تی له كه‌ركوك خۆیان رێكخستووه و به گرنگییه‌وه دهڕِواننه ههڵبژادنهكه و به یه‌كگرتوویی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، چونكه سیستمی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌كانه و فره لیستی له ناو یه‌ك پێكهاته‌دا ده‌بێته هۆكاری فه‌وتانی ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌نگه‌كان.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ، كه له هاوپه‌یمانێتییه‌كدا له‌گه‌ڵ حیزبی شیوعی كوردستان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ین، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و خه‌ڵكی خۆڕاگری ناوچه به‌زۆر دابڕێندراوه‌كانی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه پشتبه‌ستوو به ئیراده و ده‌نگ و وزه‌ی له‌بن نه‌هاتووی هاوڵاتیانی به‌شه‌ره‌فی ناوچه دابڕێندراوه‌كان له 18/12/2023 زه‌ماوه‌ندی سه‌ركه‌وتنی كورد ده‌گێڕین و پێكه‌وه مافه زه‌وتكراوه‌كانی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه بهدهستدێنینهوه.
سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لی كوردستان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌می یه‌كڕیزی و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌ی كوردی‌یان له كۆڵ ناوه.
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
7 / 8 / 2023
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

