کام یەکڕیزی و لە پێناوی چیدا؟
بیروڕا 02:42 PM - 2023-08-06
PUKMEDIA
بەرزانی حەمەخورشید
نووسینی... بەرزانی حەمەخورشید
وا نزیکەی بیست ساڵە و هەر چوارساڵ جارێک لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی عیراقدا بابەتی یەکڕیزی کورد و پێکهێنانی لیستی
هاوبەشی هێزە کاریگەرە کوردستانیەکان بۆ ناوچە جێناکۆکەکان دەبێتە ڕۆژەڤی سەرەکی
کایەی سیاسی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بێگومان ئەو پرۆژەیە لە ڕوانگەی پرانسیپە نیشتمانی
و نەتەوەییەکانەوە سەرپێخستن و چونە ژێرباری ئەرکێکی پیرۆز و ئەنجامدانی کردەیەکی(سیاسی
- ئەخلاقیی) باڵایە لە پێناوی وەدیهێنانی دادپەروەری و گێڕانەوەی مافی زەوتکراو و
دابینکردنی ژیانێکی ئابڕومەندانەی دانیشتوانی کوردی ئەو ناوچانە.
ئەز وەک تاکێکی ئەو نیشتمانە لەم چەند پەرەگرافەدا
دەخوازم ئاوڕێکی عەقڵانی دوور لە کەفوکوڵی سۆزدارانە لە ڕابردووی ئەو چەندجارەی لیستی
هاوبەش بدەمەوە و بپرسم "داخوا لە یەکەمین هەڵبژاردنی دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووەوە
ئەو یەکڕیزی و یەک لیستیەی هێزە کوردستانیەکان چەند لەوەدیهێنانی ئامانجە نیشتمانی
و نەتەوەییەکانی ئەو دەڤەرە نزیکبۆتەوە؟ و دەرەنجامیش چارەنوسی ئەو یەکڕیزییە بە
کوێ گەیشتووە ؟"
ڕیفراندۆم و کۆتایی یەکڕیزی !
دەربارەی زەمینەسازی و دەرەنجامەکانی ڕیفراندۆم
زۆر وتراوە، بەڵام دەرەنجام و لێکەوتەی نەرێنی فرە ڕەهەندی ئەو پرۆسەیە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان
بەجۆرێک شکایەوە کە دەلالەت و ئاماژەی قوڵن بۆ شکستی هەماهەنگی و یەکڕیزی هێزە
کوردستانیەکان، و لەم چەند دێڕەدا دەمانەوێت دوو ڕەهەندی گرنگ و هەستیار لە ڕوانگەی
دەرەنجامەکانەوە شەنوکەوبکەین، ڕەهەندێکیان تایبەت بە هاونیشتمانی کوردی ئەو
ناوچانە، و نائومێدبونیانە لە دروشمی بریقەداری سیاسی و پەیامی بۆشی یەکڕیزی و ئەو
شێوازی پێکەوەکارکردنەی کە قوفڵی ڕیفراندۆمی کردە خاڵی کۆتایی یەکڕیزی و هەماهەنگی
نێوان دوو هێزە کاریگەرەکەی کوردستان.
ڕەهەندێکی دیکەی گرنگ، یەکڕیزی و هەماهەنگی نێوان
یەکێتی و پارتی و جەدوای بەردەوامبونیەتی، کاتێک لەم ساتەوەختەی بانگەوازی لیستی
هاوبەشدا دڕدۆنگی و قوڵبونەوەی کەندەڵانی بێمتمانەیی نێوانیان ئاماژەکانی تۆختر دەبنەوە
و لە سەروبەندی ئەگەری جوڵەی سیاسی و هەنگاوی هاوبەشدا جارێکیتر شێوازی نەرم و دۆستانە
جێگە بۆ زمانی زبر و تەخوین چۆڵدەکات.
دوا نمونەی وابەستە بە ڕەهەندی دوەمەوە، بەری چەند
هەفتەیەک لە زاری لێپرسراوێکی باڵای(پارتی) یەوە بیسترا، کاتێک لە پشتی میکرۆفۆنی
کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە لەمەڕ کۆبونەوەی ئامادەکاری لیستی هاوبەش وتی" ئەگەری
پێکهێنانی لیستی هاوبەش لەگەڵ سەرجەم لایەنەکاندا کراوەیە، جگە لە خیانەتکارانی(شانزەی
ئۆکتۆبەر)نەبێت".
لەو لێدوانەوە ئیدی قوڵی کەندەڵان و تەڵاقی سیاسی
نێوان ئەو دوو هێزە لانیکەم بۆ مەسەلەی لیستی هاوبەش بە ئاشکرا خۆی بەیان دەکات، و
هیچ چەندوچونێکی دیکە هەڵناگرێت، کە ئیدی پەیام و پلانی پشتی ئەو لێدوانە یەکێتی و
هاوپەیمانەکانی خستۆتە بەردەم دووڕێیانێکی ستراتیژی و چارەنوسساز.
گێڕانەوەی بەها و حورمەت بۆ سیاسەت:
ساتەوەختی دووڕێیانەکانی سیاسەت، ساتەوەختی جوڵەی
ووردبینانە و موحەنەکانەیە، ساتەوەختی موراجەعەی کێماسی و هەڵەکانی ڕابردووە، ساتەوەختی
داڕشتنەوەی سەرلەبەری پرۆژەی کاری پێکەوەیی و پێکهێنانی لیستێکی هاوبەشە کە لە
توانایدا هەبێت بارە کەوتووەکەی کوردایەتی لە ناوچە دابڕێنراوەکان ڕاستبکاتەوەو لە
تەڵە و پیلانگێڕییە هەرێمی و ناوخۆییەکان
قوتاریبکات، لیستێکی هاوبەش کە بەرژەوەندیە باڵاکانی کوردی ئەو ناوچانە و گێڕانەوەی
مافی زەوتکراو قیبلەنومای نەخشەڕێگاکەی بێت، لیستێک کە لە پراکتیکی بڕگە و بەرنامە
سیاسیەکەیدا بەها و حورمەت بۆ سیاسەت بگێڕێتەوە، لیستێک کە ڕاستگۆیانە و لێبڕاوانە
ڕێگا لە چاوچنۆکی حیزب و گروپ و بنەماڵە و بازرگانی سیاسی بگرێت، هێزێکی سیاسی وەک
(یەکێتی) گەر وەفاداری مێژووی بەرخودان و لافاوی خوێنی قوربانیەکانی خۆی بێت، گەر
خۆی بە قەرزارباری کەسوکاری شەهید و ڕەنج و ماندووبوونی تێکۆشەرەکانی بزانێت، دەبێت
چاوی ئایندەی دوور بڕوانێ و خەمی گەورەی خەمی وەدیهێنانی خەونە گەورەکان بێت، کە ڕێبازی
وەدیهێنانیان چیدیکە ناچێتەوە سەر ئەو ڕێباز و ڕێگایەی کە متمانەی خەڵکیی بە کاری
پێکەوەیی و لیستی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لەباربردووە.
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

