ئامانجی سەرۆك بافڵ خزمەتی خەڵك و پاراستنی دەستكەوتەكانە
کوردستان 12:41 PM - 2023-07-29
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رێگەی سەرۆكەكەیەوە لەهەرێم ئامانجی خزمەتكردنی خەڵك و لەبەغداش پارێزەری مافەكانی گەلی كوردەو رەتی دەكاتەوە قوت و مووچە و بودجەی هەرێم تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەكان بكرێن، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش دەڵێت: "سەرۆك بافڵ رێككەوتنی هەولێر و بەغدا و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان بە ئەركی خۆی دەزانێت و تەئكید لەچارەسەری كێشەكانیان دەكاتەوە".
یەكێتی لەهەرێم و عیراق هێزێكی كاریگەرە
رابیحە حەمەد ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "یەكێتی وەك هێزێكی كاریگەر لەكاتی پێكهێنانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، رۆڵی كاریگەری هەبوو، لە ئێستاشدا لەپێناو جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتنەكە بۆ پشتیوانی لە حكومەتی عیراق هەوڵەكانی بەردەوامە".
"سەرۆك بافڵ رێككەوتنی هەرێم و بەغدا و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان بە ئەركی خۆی دەزانێت، لە دیدارە سیاسییەكانی چەند رۆژی رابردووشیدا لە بەغدا لەگەڵ سەركردە و سەرۆكی لایەنەكان، تەئكیدی لە چارەسەركردنی كێشەكان كردوەتەوە" و ئاماژەی بەوەش كردووە:" پێویستە قوت و مووچە و بودجەی هەرێم لە ململانێ سیاسییەكان جیابكرێنەوە" رابیحە حەمەد وادەڵێت.
راشیگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە پارێزەری مافەكانی گەلی كورد بووە، لە ئێستاشدا بەهەمان سیاسەت پارێزگاری لە دەستكەوتەكان دەكات و سەرۆكی یەكێتیش بە كردەوە سەلماندویەتی كە لە هەرێم خزمەتكردنی خەڵكی دەوێت و لە بەغداش پارێزەری مافەكانیان دەبێت".
سەرۆكی یەكێتی باوەڕی بەكاری پێكەوەیی هەیە
یەكێتی و سەرۆكەكەی هەمیشە لەپێناو قوتی خەڵك دەستپێشخەری كردووە و هەنگاوی بەرەو لایەنەكان لە هەرێم و بەغدا ناوە و باوەڕی بە پێكەوەیی بۆ سیاسەتێكی دروست هەبووە.
رەنگین عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "یەكێتی هەمیشە باوەڕی بەوە هەبووە كە حوكمڕانی تەنها بۆ یەك حزب و یەك لایەن نییە و هەمووان پێكەوە دەتوانن وڵات بەڕێوەبەرن، نەك وەك لایەنێك كە پێی وایە دەسەڵاتی بەڕێوەبرد بۆخۆیانە و تاكلایەنانە بڕیار دەدەن و حوكم دەكەن، چونكە بۆمان روونە كە عیراق دەوڵەتێكی فرە رەنگ و فرە نەتەوەیە و بۆ مانەوە لەژێر یەك چەتردا دەبێت پشت بەهەموان ببەسترێت".
"جوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی سەرۆك بافڵ، بەتایبەت سەردانكردنی ئەم دوایەی بۆ عیراق و بۆلای سەركردەی لایەنەكان، لەسەر ئەو بنەمایە بووە كە یەكێتی و سەرجەم لایەنەكانی تر پێكەوە دەتوانن كاری باشتر بكەن و بڕیاری دروستتر بدەن"، رەنگین عەبدوڵڵا وای وت.
یەكێتی خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هێزێكی كاریگەر، لە خەمخۆری و هەستكردنی بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە خەڵك، پەیوەندییەكانی لەسەر ئاستی عیراق بەكاردەهێنێت بۆ گێڕانەوەی مووچە و شایستە داراییەكانی هاووڵاتیان و دەیسەلمێنێت هەمیشە خواستی پارێزگاری لە مافەكانی خەڵك هەیە.
ئاریان محەمەد ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: " یەكێتی چونكە پێشڕەوەو خۆی بە خاوەنی باشكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك دەزانێت، پەیوەندییەكانی لەسەر ئاستی عیراق بەكاردەهێنێت بۆ گێڕانەوەی مووچە و شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان".
"سەردانەكانی سەرۆك بافڵ و خەمخۆرییەكەی بۆ پرسی مووچە و بودجە، هەوڵە هەمیشەییەكانی یەكێتییە لە خاوەندارییەتیكردنی خەڵك، ئەم سەردان و پابەندییە ئەخلاقییەی سەرۆك بافڵ نیشانی دەدات ئەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە خواستی پارێزگاری لە مافەكانی خەڵكی هەیە، " ئاریان محەمەد وادەڵێت.
تەنها یەكێتی لەبەغدایە
لەنێوان 17 حزبی كوردستانیدا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك یەكەم و تاكە حزب بەرگریكارێكی سەرسەختی مافەكانی گەلی كوردە لە بەغدا و هەركاتێك مەترسی لەسەر مافەكانی گەلی كورد دروست بووبێت بێ دوو دڵی مەترسییەكانی دوورخستووەتەوە و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی بە گفتوگۆ داو، لەسەردانەكەی ئەم دواییەی سەرۆكەكەشی بۆ بەغدا لەچوارچێوەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بووەو جەختی لەجیاكردنەوەی مافەكانی گەلی كورد لە كێشە سیاسییەكان كردوەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

