سەرۆک بافڵ: پەرۆشی یەکێتی بۆ کۆدەنگی لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانە
کوردستان 05:32 PM - 2023-07-25
نووسیبگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی
کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە،
ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دۆخی گشتیی وڵات و ئەرکەکانی پەرلەمان لەم
قۆناغەدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان کرایەوە
بەتایبەت بۆ تێپەڕاندنی ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتمانیان هەیە و خزمەت بە بەرژەوەندییە
گشتییەکان دەکەن.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵ و پەرۆشیی یەکێتی بۆ کۆدەنگیی
لایەنەکان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە
ئەنجامێکی ئەرێنی دووپاتکردەوە و رایگەیاند، گەڕانەوە بۆ دەستوور و هاوبەشیی
راستەقینە، فاکتەری سەرەکی سەقامگیریی وڵاتە. پێویستە هەموومان هەوڵ بۆ تێپەڕاندنی
بەربەستەکان بدەین و بە ئاڕاستەی جێبەجێکردنی رێککەوتنە سیاسییەکان هەنگاوبنێین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

