جەبار یاوەر: هاوپەیمانان هۆشداری لەیەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەدەن
کوردستان 12:01 AM - 2023-07-23
PUKMEDIA
هێزی پێشمەرگە
ماوه‌ی دیاریكراوی هاوپه‌یمانان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی
هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و دوای پێنج ساڵ و هه‌تا ئێستاش یه‌ك له‌سه‌ر
سێی خاڵه‌كانی ڕێكه‌وتنی هه‌رێم و هاوپه‌یمانان جێبه‌جێ كراون، له‌وباره‌یه‌شه‌وه
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت: "پرۆژه ۳٦ خاڵیه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان و هه‌رێم بۆ
یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه به‌شی زۆری جێبه‌جێ نه‌كراوه".
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده شاره‌زا و پسپۆڕی
سه‌ربازی و ئه‌منی له به‌رنامه‌ی پانۆرامای كه‌ناڵی كوردسات نیوز رایگه‌یاند:"هاوپه‌یمانان
هه‌موو كات هاوكار و پشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوون، به‌تایبه‌ت له‌پرسی یه‌كخستنه‌وه‌و
چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه، كه دواین چاكسازی له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه به‌هه‌وڵی
سه‌رۆك مام جه‌لال بوو له‌ساڵی ۲۰۰۹، ئه‌وكات دوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌بوو، له‌هه‌ولێر و سلێمانی،
كه له‌و ساته‌دا ئه‌مریكییه‌كان ڕاوێژكاریان هه‌بوو له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه،
سه‌ره‌تا پرۆسه‌كه زۆر باش به‌ڕێوه‌ده‌چوو، ته‌نانه‌ت دوانزه لیوای هێزی پێشمه‌رگه
یه‌ك خران، پاشان ئه‌وه‌بوو تاهاتنی شه‌ڕی داعشی به‌سه‌ردا هات و پرۆسه‌كه وه‌ك
پێویست به‌ڕێوه‌نه‌چوو".
یه‌ك له‌سه‌ر سێی پرۆژه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه جێبه‌جێ كراوه
"دواتر له‌ساڵی ۲۰۱٨ به‌سه‌رپه‌رشتی هاوپه‌یمانان پرۆژه‌ی
یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكرد، كه ماوه‌ی پێنج ساڵی بۆ دانراو ئه‌مساڵ
دواساڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه ۳٦ خاڵیهیه، بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ك
له‌سه‌ر سێی جێبه‌جێ كراوه، بۆیه به‌بۆچوونی من ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه جێبه‌جێ
نه‌كرێت، ئه‌بێته هۆی ڕاگرتنی هاوكاری و پشتیوانییه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانی
هاوپه‌یمانان"، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر وای وت.
هۆكاری زۆرن بۆ یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه
"هۆكار زۆرن بۆ خاوبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی
هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام له گرنگترینیان ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كی
هه‌رێمی كوردستانن كه یه‌كێتی و پارتین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ هه‌یه بۆ كاڵبوونه‌وه‌ی
ئه‌و ناكۆكییانه، به‌ڵام له واقعیدا هێشتا په‌یوه‌ندییه‌كانیان باش نین" جه‌بار
یاوه‌ر وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

