یەكێتی هێزی بازووی كوردە
بیروڕا 06:50 PM - 2023-07-19
PUKMEDIA
هەستیار مارف ئاغا
هەستیار مارف ئاغا
یەكێتی هێزی بازووی كوردە چونكە بۆ كورد دروستبووە و لە پێناو دۆزی ڕەوای كورددا خەباتی كردووە.
یەكێتی مێژوویەكی گەشی هەیە چونكە شۆڕشی بە خوێنی شەهیدان بەرپاكردووەو دژی گەورەترینن دكتاتۆرییەت وەستاوەتەوە.
یەكێتی هەرگیز دانەبڕاوە لە جەماوەرەكەی، تەنانەت لە دوای كۆتایهاتنی هەڵمەتەكانی ئەنفالی بەدناویشدا، دوای نەمانی هەموو هێزێكی بەرەنگاری لە كوردستاندا، تێكۆشەر و فەرماندەكانی یەكێتی بەڕكی شاخدا چوون و لە ئەشكەوت و دەربەندەكانی كوردستاندا خۆیانحەشاردا، تا بتوانن گورزی گورچكبڕی لەناكاو لە دوژمن بدەن و وەك هێزێكی پارتیزانی ئامادە، توانای خۆیان هەڵگرن بۆ راپەڕین.
یەكێتی ناسنامەی شۆڕشێكە كە تا ئێستاش گریان و فرمێسك و خوێن بۆ قوربانییەكانی میللەتەكەی دەڕێژێت.
یەكێتی ئەو كێوەیە چەندین شاخ و دۆندی لە پشتەوەیە بۆیە سەفین لە بن بێت یەكێتی لەبن نایەت.
بەم توانا و هێز و حەماسەتەوە، هەمیشە خەبات لە یەكێتیدا بەردەوامە، بەردەوامییەك بێ سڵەمینەوە تەنها لە بەر خاتری میللەت و نیشتمان تێدەكۆشێت.
دونیا بینی لای یەكێتی گونجاوە و تێدەگات سەردەمی ئەمڕۆی سەردەمێكی دیكەیە و داوای ڕەوای میللەتەكەی، پێشینەیە و سەرجەم لایەنەكانی بەشداربووی كایەی سیاسی كوردستان، وەك دۆست تەماشەداكات.
زۆر جار دەبینین و دەبیستین لەملاولا گلەیی ئەوە لە ئەندامانی یەكێتی دەكرێت كە وەك ئۆپۆزسیۆن قسەدەكەن لە كاتێكدا لە دەستەڵاتیشدان، بەڵی... چونكە یەكێتی خۆی هەم هێزە هەم داواكارە، هێزە چونكە خەبات بۆ دۆزی كوردبوون دەكات، پشتیوانیش لە داوای رەوای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات.
بۆسەرجەم بابەتەكان یەكێتی چارەسەری لایە، چ لە ئاستی ناوخۆیی و شێوازی حوكمڕانی هەرێم، چ لە ئاستی ئیقلیمی و پەیوەندی نێودەوڵەتی، یەكێتی شارەزایە.
یەكێتی هەموو كوردستان بە یەك زۆن دەزانێت و هەمیشە لە خەمی فراوانكردنی خاكی هەرێمدایە، كەركوك و خانەقین و ناوچە دابڕێنراوەكان بە موڵكی كورد دەزانێت و قوربانی داوە لە پێناویاندا، بۆیە قەت سازش ناكات لە بەرامبەر كەركوكدا و هەموو ناوزڕاندن و تەخوینێكی بێبنەما رەددەكاتەوە.
یەكێتی زمانی گفتوگۆكردنی پێباشترە لە زمانی شەڕ و ئاژاوەنانەوە، لە سیگناڵەكان تێدەگات و ئاستەنگەكان نایوەستێنێت، یەكێتی ڕووبەڕوو قسەدەكات و لەگەڵ بەرامبەردا كۆدەبێتەوە و شەرمی لە كەس نییە، هەر كەس و هەر لایەنێك لە هەر پلە و پۆستێكدابێت خۆی بە كورد بزانێت، یەكێتی لە گەڵیدا كۆدەبێتەوە چونكە لە لای یەكێتی گەیاندنی پەیامەكان گرنگترە لە رێساو پەیڕەوە پڕۆتۆكۆڵیەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

