ئەگەر مام جەلال بمایە ئەمانە نەدەقەومان!!
بیروڕا 03:41 PM - 2023-07-12
PUKMEDIA
رێبین عومەر
رێبین عومەر
سیاسەت لە زەمەندا روودەدات زەمەنیش رەحم بە هیچ كەس ناكات.
غیابی سەرۆك مام جەلال زیانی گەورەی بە پڕۆسەی سیاسی كوردستان و عیراق گەیاندووە، كاریگەرییەكەشی بۆ دوورمەودا دەمێنێتەوە، سەرۆك مام جەلال چەندە لە یەكێتی رۆیشت دوو ئەوەندە لە حزبە سیاسییەكانی كوردستان و پڕۆسەی سیاسی رۆیشت، مام جەلال كارەكتەرێكی حەكیم بوو، پشوو درێژبوو باش لە مێژوویی حزبەكان و كارەكتەرە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی ناوخۆو ناوچەكەو جیهان گەیشتبوو، سیاسەتمەدارێكی قوڵ و دوورمەودابوو لە سەرتاشەبەردەكانی قەندیلەوە ئایندەی باش دەبینی هەربەوجۆرەش هیچ وێستگەیەك نەمابوو لە مێژوویدا كە دەستەوەستان وەستابێت هەرگیز بێدەربەست نەبوو.
ئەزموون و خەباتی سەخت مام جەلالی كردبووە سەرۆك، بێ كورسی و عەرش هەر خۆی سەرۆك بوو، تەنانەت ئەوكاتەی لە شام لە ناوەڕاستی حەفتاكاندا كارەكتەرێكی بەرهەڵستكاری رژێمی بەعس بوو لە تاراوگە نەخشەرێگەی دیموكراسی دەكێشا بۆ ئایندەی عیراق، سورییەكان و سەرۆكی ئەوكاتەی سوریا (حافز ئەسەد) وەك سەرۆك مامەڵەی لەگەڵ (ئەبوشەلال) ئەكرد، دیدارە چەند سەعاتییەكانی گەواهیدەری گەورەی مام جەلال دەردەخات كە سەرۆكەكان و غەیرە كوردەكان وەك سەرۆك دەیان بینی و مامەڵەی راستەوخۆیان لەگەڵ دەكرد. بە ئیعترافی (حافز ئەسەد) باسی لەوەكردووە كە (ئەبوشەلال) واتە (مام جەلال) عاقڵمەندوو دانای سیاسی ناو پڕۆسەی سیاسی عیراق و ناوچەكەیە.
لە 1989 تا 1993 مام جەلال لەگەڵ توركت ئۆزال سەرۆكی توركیا نەخشەی ئاشتی ناوچەكەی دارشت و نێوەندگیریی ئاشتی نێوان تورك و كوردبوو، بۆ ئەمڕۆ زیاتر لەهەمووكات پێویستمان بە مام جەلال-ە، نەمانی گورزی لە هەژموونی دیموكراسی و یەكڕیزی و تەبایی داوە.
بەڵام بە گەڕانەوە بۆ حیكمەت و رێگەو رێبازی مام جەلال چارەسەری برینەكانەو گرفتەكان ئاسان دەكرێت.
لە بارەی مەسئولییەتی ئەم قۆناغەش بەتەنها لەسەرشانی یەكێتی نییە
بەڵكو پشكی زیاتر لەسەر شانی پارتییە، دواین دیداری یەكێتی و پارتی بۆ خەڵك جێگەی هیوابوو، بەڵام نیگەرانییەكانی سەرۆك بافڵ سەرۆكی یەكێتی خێراو لەجێگەی خۆی بوو، چونكە سیاسەتی بانێك و دوو هەوا بێ كردارە بۆ ئەمڕۆ بێ سودەو زیانی دەبێت.
بە پێچەوانەوە ئەگەر مام جەلال لە ژیاندا بمایە، ئەوا زۆر بەئاسانی بەگەورەیی خۆی دوور لە توانەوەو موئامەرە بە كۆكردنەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی وەك سەرۆكێكی كوردستانی، تەنگەژەكانی چارەدەكردو حەقی كەسی بەسەر كەسەوە نەدەهێشت.
ئێستا لە واقعدا مام لێرە نییە بەڵام حیكمەت و دانایی و سێبەرو سەیوانی زیندووە و یەكێتیی بەرابەرایەتی سەرۆك بافڵ خاوەن ئیرادەو هێزە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

