سەرۆک بافڵ: جەژن بکەینە بنەمایەک بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان
کوردستان 09:31 PM - 2023-06-27
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، "جەژن بکەینە
بنەمایەک بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و مژدەی یەکڕیزییەکی هەمیشەیی لە ناوخۆ و دەرەوە
بە خەڵکە خۆشەویستەکەمان بدەین، کە ئەمەش تەنیا رێگەیە بۆ بەهێزترکردنی کوردستانەکەمان
و پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ
جەژنی قوربانی پیرۆز لە موسڵمانانی کوردستان، عیراق
و جیهان پیرۆزبێت.
هیوادارم ئەم جەژنە پیرۆزە ئاشتی و کامەرانی لەگەڵ
خۆیدا بهێنێت و سەرەتایەک بێت بۆ کۆتاییهاتنی ناکۆکییەکان و دەستپێکی قۆناغێکی نوێی
تەبایی و برایەتی بێت. پێكەوە لەچوارچێوەی كوردستانێكی فرەڕەنگ و دەوڵەمەند بە یەكترقبووڵكردن
و رێزگرتن لەجیاوازییەكان، ژیانێكی ئارام و دوور لە توندوتیژی و توندڕەوی بەسەربەرین.
نابێت رێگەبدەین بیری توندڕەوی جێگەی میانڕەوی بگرێتەوە و پێویستە كەلتووری خۆشەویستی
و ژیاندۆستی بەسەر كۆمەڵگەكەماندا زاڵبكەین. لە رووە سیاسییەكەشەوە جەژن بکەینە بنەمایەک
بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و مژدەی یەکڕیزییەکی هەمیشەیی لە ناوخۆ و دەرەوە بە خەڵکە
خۆشەویستەکەمان بدەین، کە ئەمەش تەنیا رێگەیە بۆ بەهێزترکردنی کوردستانەکەمان و
پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

