وه‌به‌رهێنه‌ران روو له راپه‌ڕین ده‌كه‌ن
کوردستان 05:39 PM - 2023-06-26
PUKMEDIA
دەڤەری راپەڕین
"چیتر هیچ كه‌موكوڕی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له جێبه‌جێكردنی كاروباری هاووڵاتیان و وه‌به‌رهێنه‌ران قبوڵ ناكه‌م و لێپرسینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌م ده‌كه‌م" ئه‌م وته‌یه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه ئیدارییه‌كانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕینیش ده‌ڵێت:" له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه هه‌وڵی جدی هه‌یه بۆ خستنه‌وه‌گه‌ڕی به‌شێكی زۆری پرۆژه‌كان له‌كاتی دیاریكراوداو چه‌ندین وه‌به‌رهێن بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه روویان له‌ده‌ڤه‌ره‌كه كردوه".
به‌هه‌وڵی قوباد تاڵه‌بانی پڕۆژه‌كان به‌گه‌ڕده‌خرێنه‌وه
هیوا قه‌ره‌نی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕین له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێژه‌پێده‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووه كه له‌باره‌ی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان له سنووری پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئیداره‌ی پارێزگاكه كردبووی".
راشیگه‌یاند: "له ماوه‌ی رابردوودا له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین به‌هۆی ئه‌و كێشه و به‌ربه‌ستانه‌ی بۆ پڕۆژه‌كان دروستكرابوون زیاتر له 44 پڕۆژه داوای مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانیان كردبوو، به‌ڵام مۆڵه‌تیان پێ نه‌درابوو، بۆیه له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی كه به‌ڵێنی پشتیوانیی پێداین و هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی دیاریكراودا لانی كه‌م 50%ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی گرنگن بۆ ناوچه‌كه مۆڵه‌تیان پێبدرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنیش داوای وه‌به‌رهێنانیان له‌ده‌ڤه‌ره‌كه كردوه".
"به‌خستنه‌گه‌ڕی ئه‌و پڕۆژانه، وه‌به‌رهێنان له‌سنووره‌كه ده‌بوژێته‌وه و هه‌لی كاری زیاتر بۆ هاووڵاتیانی سنووره‌كه ده‌ڕه‌خسێت، چونكه پێمان وایه ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه شایسته‌ی خزمه‌تی زیاترن" هیوا قه‌ره‌نی واده‌ڵێت.
هه‌وڵی جدی هه‌یه بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان
هه‌وڵه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان له سنووری پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وامه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تائێستا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره ئیدارییه‌كانی مه‌ركه‌زی سلێمانی و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین كۆبوه‌ته‌وه‌و پشتیوانی خۆی بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌سنووره‌كه ده‌ربڕیوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

