یەكێتی لەرابردوو بەخوێن و ئێستاش بەخزمەت كوردایەتی دەكات
کوردستان 05:45 PM - 2023-06-21
PUKMEDIA
ئاڵای كوردستان و لۆگۆی یەكێتی و پێشمەرگە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەگەر لە رابردوودا بەهێز و چەك مافی گەلەكەی سەندبێت، ئێستا بەدیالۆگ و دانوستان پارێزگاری لەدەستەكەوتەكانی دەكات و پێوایە كوردایەتی لەم رۆژەدا خزمەتكردنی خەڵكە، ئەندامێكی سەركردایەتیش دەڵێت:" قۆناغی دروشم كۆتایی هاتووەو ئێستا كاتی خزمەتە".
یەكێتی هەمیشە هەوڵەكانی بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان بووە، بۆ ئەم ئامانجەش لە قۆناغە جیاوازەكاندا خەباتی كردووە و هەمووكات لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری بووە بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی هاووڵاتیان و پێشكەشكردنی باشترین خزمەت پێیان.
یەكێتی بەخەباتی پەرلەمانی كوردایەتی دەكات
مەلا كەریم شوكور ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەكێتی لە قۆناغەكانی رابردوودا قوربانی و خوێنی زۆری بەخشیوەو زیاد لە 26 هەزار شەهیدی داوە، بەڵام ئێستا هەست بەجیاوازی قۆناغەكە دەكات و بەخەباتی پەرلەمانیی كوردایەتی دەكات".
"یەكێتی هەڵقوڵاوی خەڵكە و ریشەی قوڵی لە ناخی جەماوەرەكەی و خەڵكی كوردستان دا هەیە، هەر ئەمەشە وایكردوە كە یەكێتی بەرێگەی مەدەنی و بەخزمەت درێژە بەهەوڵەكانی لەپێناو خەڵكی هەرێمی كوردستان بدات، ئەوەی لەرابردوودا بەچەك و هێز بۆ خەڵك سەندویەتی، ئێستا وەك پێویستییەكی قۆناغەكە بەگفتوگۆو و دانوستان پارێزگاری لێدەكات"مەلا كەریم وادەڵێت.
كاتی دروشم كۆتایی هاتووە
سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سیاسەتێكی كوردستانیانەیە و دەزانێت خەڵكی هەرێمی كوردستان چی دی پێویستیان بە دروشم نییە، بەڵكو پێویستییان بەخزمەت هەیە، بۆیە دەیەوێت لەم قۆناغەدا زیاتر لەرابردوو خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بكات.
سەرتیپ عەلی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەكێتی لە قۆناغی ئێستادا سیاسەتێكی كوردستانییانەی لەڕوانگەی داكۆكیكردن لە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان هەیە، باشترین هۆكاریش بۆ ئەم مەبەستە خزمەتكردنی هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕاوەكانە".
"داكۆكیكردن و بەرنامەی یەكێتی بۆ چەسپاندنی مافەكانی خەڵكی كوردستان و ناوچە دابڕاوەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا رەنگیداوەتەوە، چونكە دەزانێت خەڵكی هەرێمی كوردستان چی دی پێویستیان بە دروشم نییە، بەڵكو پێویستییان بەخزمەت هەیە، یەكێتی وایدەبینێت كە دەبێت پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا هاوسەنگ و دروست بن، هەروەها داكۆكییەكی راستەقینە لەسەر بودجە بكرێت و مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕاوەكان بەدەستبهێندرێت"، سەرتیپ عەلی وادەڵێت.
یەكێتی حزبی هەموو قۆناغەكانە
ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەشدەدات: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبی هەموو قۆناغەكانە، كاتێك كە پێویست بێت بە دیموكراسی و بەخەباتی پەرلەمانی ئەركی خۆی جێبەجێ دەكات و خوێدنەوەی بۆ هەموو قۆناغەكان هەیە، ئێستاش كە قۆناغی خزمەتكردن و داكۆكیكردنە لەخەڵكی كوردستان، یەكێتی كوردایەتی لەخزمەتدا دەبینێتەوە و لەم روانگەیەوە ئەركەكانی خۆی جێبەجێ دەكات".
ئامانجی یەكێتی خزمەتكردنە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەرجەم قۆناغە جیاوازەكاندا سیاسەتێكی روونی هەبووە، ئەویش خزمەتكردنی خەڵك و جێبەجێكردنی داواكانیانە، چونكە یەكێتی بۆ خزمەت دروستبووەو ئامانجی سەرەكی پێشكەشكردنی خزمەت و ئاوەدانیی و تەباییە.
حەسەن بارام سەعید ئەندامی مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەرانی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سیاسیەتی یەكێتی لەهەموو قۆناغەكاندا سیاسەتێكی روون بووە، بەم دواییانەش دوای ئەو ئاڵوگۆڕەی لەئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق روویدا، یەكێتی ئامانجی گرنگی پێشكەشكردنی خزمەت و ئاوەدانیی و تەباییە".
"یەكێتی لەبەغداوە هەوڵدەدات كاری جددی بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی هەرێمی كوردستان و خزمەتی خەڵكەكەی بكات، بەشێوەیەك لەگەڵ ئەم قۆناغەو داواكاریانەی ئەمڕۆی گەنجاندا بگونجێت، هەروەها ئامانجێتی سیاسەتێكی ئارام و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی بێنێتە ئاراوە، ئەمەش تەنها لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دەستبەركردنی ژیانێكی شایستە تر بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و عیراق"حەسەن بارام وای وت.
لە بەرامبەر روئیای زاڵ و كۆنەپەرستی، روئیایەكی دیكە هەیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیڕەوی دەكات، كە روئیایەكی ئاشتی خوازی و خزمەت و نەرمە، كە روئیای چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلالە، خزمەتكردنی هاووڵاتیان و جێبەجێكردنی داواكانیان لە قۆناغە جیاوازەكاندا ئامانجی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووەو لەو چوارچێوەیەشدا یەكێتی لە رابردوو و لە ئێستا و داهاتووشدا بەردەوامدەبێت لەخزمەتی خەڵك و داكۆكیكاری مافەكانیان دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

