حیزبە سیاسییەکان و حکومڕانی هەرێمی کوردستان
بیروڕا 11:29 AM - 2023-06-20
PUKMEDIA
ڕێبین تاڵیب*
ڕێبین تاڵیب*
دەسەڵات و دەوڵەتداری ئەو دامەزراوەیە بەدرێژایی مێژوو بەردەوامی دەبێت، لەگەڵ داهاتووش هاوتەریب و تەواوکەری یەکتر دەبن، هەر بۆیە سیاسەتکردن ئامانجە ڕێگەیەکی شەرعیە بۆ گەیشتن بەدەسەڵات و پیادەکردنی سیاسەت و ئایدۆلۆجیای حزب لە حوکمڕانی کردنی وڵات.
هەروەکو گەورە فەیلەسوفی ئیتاڵی نیکۆلا میکاڤلیی دەڵێت( الغایە تبرر الوسیلە) پێی وایە خاوەنی ئامانج دەتوانێت ئەو ئامڕازانە بەکاربهێنێت کە خۆی دەیەوێت، هەرچیەک بێت، ئەو یەکەم کەس بوو کە ئەو بنەمایەی دامەزراند کە ڕەوایی بدات بە ئامڕازەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان.
بە نسبەت هەرێمی کوردستانەوە، حزبە سیاسیەکان زۆر بێباکانە پەیڕەوی ئەو سیاسەتە ئەکەن و ئامانجی سیاسەتکرنیان بۆ گەیشتنە بە دەسەڵات و جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانەکانیانە لە دەسەڵاتدا.
بۆتێگەشتن لەو دۆخە حزبایەتیەی لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت دەتوانین پۆلینی بکەین بەچەند شێوازێکی حزبی، بەشێک لە حزبە سیاسیەکان ئامانجیان خزمەتکردنە بەئاڕاستەی بەرژەوەندییە نیشتمانیەکان و دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانیە بۆ سەرجەم هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی بیروڕای ئایینی و نەتەوەیی و سیاسی، حکومەت ئەخەنە خزمەتی هەموو هاووڵاتیان بێ جیاوازی.
بەشێکی تر لە حزبە سیاسیەکان بە پێچەوانەوە حزب خۆی ئامانجە، دەسەڵات و حکومەت ئەخەنە خزمەتی حزب و ئەندام و لایەنگرانی خۆیان، ئەگاتە ئەو حاڵەتەی هاووڵاتیان ناچاربکەن پەنا ببەنە بەر تەزکییەی حزبی بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانیان، بەجۆرێک وڵات بەرەو دیکتاتۆریەت و سەپاندنی ئیرادەی حزبی دەبەن کە ئەم جۆرە سیاسەتکردنە بەڕوونی لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە .
لەهەمانکاتدا بەشێکی تر لەحزبە سیاسیەکان کە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن کار لەسەر هەست و سۆزی هاووڵاتیان دەکەن، بەجۆرێک هاووڵاتیان چەواشە دەکەن، متمانە ناهێڵن و ڕاست و ناڕاست تێکەڵ دەکەن زیاتر لەڕێگەی میدیاوە هاووڵاتیان چەواشە دەکەن.
ئەوەی ئێستا دەیبینین لەهەرێمی کوردستان، جۆرێکە لەسیاسەتی چەواشەکاری، کە کابینەی ئێستای حکومەت و لایەنێکی سیاسی دیاریکراو پەیڕەوی دەکات و هەندێك پاشکۆ و دوکانی سیاسی کە بەڕوونی بەرگری لەو لایەنە سیاسیە دەکەن، بۆمانەوەی خۆیان و دەستخستنی هەندێك بەرژەوەندیە کەسیەکانیان، ئەم جۆرە سیاسەت و حکومڕانیە بەجۆرێک ئیرادەی تاکی کوردیان لاوازکردووە، ئەوەی بەلایەوە گرنگ نەبێت ( نەتەوە، سەروەری خاک، کەلتور، زمان) کە ئەمانە نەمێنێت حکومڕانی هەرێمی کوردستان و ئەزمونەکەی دەکەوێتە مەترسیەوە، قەوارەی هەرێم و پارچەکانی تری کوردستانیش دەخاتە بەر مەترسیەکی گەورەتر.
* ئەندام مەکتەب لەمەکتەبی ڕێکخستن
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

