سەرۆک کۆمار: ٦٠٠ هەزار ئاوارە لەبارودۆخێکی سەختدا دەژین
عیراق 11:48 AM - 2023-06-18
تایبەت
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق
ئەمڕۆ یەکشەممە 18-6-2023، سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید لە کۆشکی بەغدا، پێشوازیکرد لە یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەڕێوەبەری نوسینگەی هەرێمی وڵاتانی عەرەبی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، عەبدوڵا عەبدولڕەزاق ئەلدەردەری و وەفدی یاوەری.
سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە لە ڕێگەی دەزگا تایبەتەکانیەوە و ئاماژەی بە پێویستی بەهێزکردن و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە کرد بۆ بەدیهێنانی ئامانجە خواستراوەکان لە پشتیوانیکردنی عێراق، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی ئاوارەکان و بەرەوپێشبردنی ئابووری و گەشەپێدان لە وڵاتدا.
بەڕێزیان جەختی کردەوە لەسەر گرنگی دەستپێکردنی کاری ڕاستەقینە و پێشکەشکردنی ئەنجامی بەرچاو لە دۆسیەی ئاوارەکاندا و ئاماژەی بەوەشکرد کە نزیکەی (600) هەزار ئاوارە لە بارودۆخێکی زۆر ئاڵۆز و سەختدا دەژین و هیچ شتێکیان بۆ دابین نەکراوە و پێویستە ئەم دۆسیەیە بە گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەکانییان کۆتایی پێبێت.
لەو بارەیەوە، سەرۆک ئاماژەی بە بوونی توانای نیشتمانی لە ئەندازیاران و هێزی مرۆیی کرد کە دەتوانرێت سوودیان لێ وەربگیرێت بۆ ئەم مەبەستە لە ڕێگەی هاوکاریکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان .
سەرۆک کۆمار داوای لە شاندەکە کرد سەردانی وەزارەتەکانی سەرچاوەکانی ئاو و کشتوکاڵ و کارەبا و زۆنگاوەکانی باشوری وڵات بکەن بۆ ئاگاداربون لە پێداویستییەکانیان و بیرۆکە و شارەزایی ئاڵوگۆڕ بکەن بۆ باشترکردنی واقیعی ئەم ناوچانە، هەروەها بەڕێزیان باسی لەو قەیرانە ئاوییە کە عێراق بەهۆی سیاسەتی ئاوی وڵاتانی دراوسێ و نەبوونی بەڕێوەبردنی کاریگەری دۆسیەی ئاو و گواستنەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا کرد.
لەلای خۆیەوە، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندبوونی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەربڕی بۆ گرنگیدان بە زۆنگاوەکان و دۆسیەکانی دیکە و جەختی لەوە کردەوە کە سەردانی داهاتوو تێڕوانینێکی نوێ لەخۆ دەگرێت لەسەر بنەمای جێبەجێکردن و دەستکەوتەکانی پرۆسەکەوە.
هەروەها ، دەرداری ستایشی ئەو پێشکەوتنە ئەرێنییانەی کرد کە لە عێراقدا ڕوو دەدەن، بەتایبەتی لە سەقامگیرکردنی بارودۆخی ئەمنی و گەڕاندنەوەی ڕۆڵی هەرێمی و نێودەوڵەتی، هەروەها پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ عێراق دووپاتکردەوە لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی ئاو و ڕاهێنان و لێکۆڵینەوە و وزە و هاندانی وەبەرهێناندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

