پاشەكەوت قەرزەو بدرێتەوە
بیروڕا 12:07 PM - 2023-06-14
PUKMEDIA
عەبدولواحید محەمەد
نووسینی... عەبدولواحید محەمەد
لە ئەنجامی ئاڵۆزی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدرال و بەناو ئابووری سەربەخۆ، گرفتی پێدانی مووچە لە سەرەتای (2015)ەوە سەریهەڵدا ، مانگ لە دوای مانگ دوا دەكەوت، سەرەنجام لە كۆتایی 2015 و سەرەتای 2016، بە دیاریكراوی لە مانگی دوودا سەریكێشا بۆ پاشەكەوت كە پێچەوانەی پێدراوە یاساییەكانی یاسای موچەی ژمارە 23ی ساڵی 2008 و یاسای خزمەتی شارستانی ژمارە (24)ی ساڵی 1960 بوو، ئەو پاشەكەوتە درێژەیكێشا تاوەكو 34 مانگ، واتە ئەو ماوە بەردەوام پاشەكەوت بە رێژەی 20% تاوەكو 70% كراوە.
دوای ئەوەش (12)موچەی تەواو نەدراوە كە چوار مانگ لە ساڵی 2015 بووە و 8 مانگەكەی تریش لە ساڵی 2019 و سەرەتای 2020بووە، لەگەڵ ئەوەشدا (10)مانگیش لێبڕین كراوە بە رێژەی 21% و 18%، هەمووی بخرێتە سەر یەك بۆ هەر مامۆستا و فەرمانبەرێك دەكاتە گوژمەیەكی گەورە لە نێوان 10 بۆ زیاتر لە 70 ملیۆن دینار.
ئەمە و بەرزكردنەوەی مووچەش لەولاوە كە لە 2015ەوە وەستێنراوە، بە دڵنیاییەوە دەبووە هۆكاری ئەوەی بەشێك لە ئاوات و ئامانجەكانی خێزان و تاكەكانی پێیەوە جێبەجێ بێت.
بە هەر حاڵ قۆناغەكە تێپەڕێنرا، بەڵام بە ناچاری و سك هەڵكوشینێكی زۆرەوە و لە گۆڕنانی چەندین خەونە كەسی و خێزانیەكان كە لە نەخشەرێگەی ژیانی خۆیان كێشابوویان، لێرەدا راستیەك هەیە دەبێت بوترێت، ئەو لایەنانەی ئەو قوڕەیان بۆ ئەم خەڵكە گرتەوە، نابێت لە بیری بكەن و ئەو بابەتە بە هەنگاوێكی رەفتەنی هەژماری بكەن، وا بزانن مامۆستا و فەرمانبەران كە قۆناغەكەیان بە هەزار دەردەسەری بڕیوە، ئیتر بە هەندی وەرناگرن و پاساوەكان قبوڵ دەكەن، بە پێچەوانە هەموو ئەوانەی مامەڵەی ناتەندروستیان لەگەڵدا كراوە، یەك دروشمیان هەیە و نایكەنە دوو، ئەویش ئەوەیە، پاشەكەوت قەرزە و دەبێت بدرێتەوە ، ئەوەی ئەو خەڵكەی زیاتر نیگەران كردووە، بێدەنگی حكومەتی هەرێمە و سیاسەتی دەستی دەستی پێكردنە، جارێك دەڵێن دەبێت بەغداد بیداتەوە، چونكە ئەو موچەی بڕیوە، جارێكیتر دەڵێن قەرزە و لەسەر حكومەت، دیارە لە پڕۆژەی چاكسازیش ئاماژە بەوە دراوە، چەندین بیر و بۆچونیش لێرەو لەوێ خرایەڕوو، بەڵام هەمویان حسابیان بۆ نەكرا، پێموایە ئێستا و دوای پەسندكردنی بودجە و رەتكردنەوەی پێشنیاری بە یاساییكردنی پاشەكەوت و گێڕانەوەی، دەركەوت حكومەتی عیراق خۆی بە بەرپرسیار نازانێت و بێبەریبوونی خۆشی لەوبارەیەوە ئاشكرا كرد، ئیتر تۆپەكە بە یەكجاری گەڕایەوە گۆڕەپانی حكومەتی هەرێم، بۆیە بەڕاستی كاتی ئەوە هاتوە پڕۆژەیەكی هەمە لایەنە و بڕیارێكی ئازایانە بدات، بۆ گێڕانەوەی ئەو پاشەكەوتە، چیتر لێنەگەڕێت ئەو كەسانەی لە رۆژگارە سەختەكاندا خۆیان بە خاوەنی ئەو ئەزمونە زانیوە ، جۆرەها دەردەسەری و ناسۆریان قبوڵ بووە ، چاویان لە دەستی بەغداو ئەم و ئەو بێت،
هیچ مامۆستا و فەرمانبەرێك داوای ئەوە ناكەن لە زەمەنێكی دیاریكراودا هەموی وەرگرنەوە، هەرچەندە ئەگەر هەموشی بدرێتەوە ناكاتە بەهای ئەو كاتانەی كە لێیان بڕدراوە، بەڵام دەیانەوێت حكومەتی هەرێم بە تەواوی ئیقراری بكات كە قەرزارە، كۆی قەرزی هەر یەكێكیش لە هەژمارێكی بانقی دیاری بكات، رێگەش بدات بۆ مەبەستی جۆراو جۆر سوودی لێوەربگیرێت، بەپێی تواناش مانگانە بڕێك بداتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

