یەکێتی بڕیارە دروستەکەی دا
بیروڕا 11:18 PM - 2023-06-11
PUKMEDIA
سەروەر بەرزنجی
نووسینی... سەروەر بەرزنجی
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەدرێژایی دەستبەکار بونی کابینەی نۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەمو ھەوڵێکی دا بۆ ئەوەی گیانی تەبایی و پێکەوە کارکردن لە سەروی ھەموشتێکەوە بێت لە ھەرێمی کوردستان.
بەڵام بەداخەوە ئاقڵی خۆسەپێنی و ڕێز نەگرتن لە ھەوڵەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ھەرێمی کوردستانی ڕوبەڕوی قەیرانێکی قوڵی بەڕێوەبردن کردەوە.
بەدرێژایی تەمەنی کابینەی نۆھەم یەکێتی ھیچ ڕێگایەک نەما تاقی نەکاتەوە بۆ ئاشتەوایی و پێکەوە کارکردن.بەڵام ئابڵوقەدانی پارێزگای سلێمانی ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو ھەڵکشان ڕۆیشت بۆ ئەوەی پارێزگای سلێمانی بە ھەمو ڕەنگەکانیەوە ڕزگاری بێت لەو دۆخەی بەناڕەوا بەسەریدا سەپێنراوە.
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەدوای ھەموو دەرچەیەکی باشدا گەڕا.
ئەو ھێرشە ناڕەوایەی دەکرێتە سەر یەکێتی ھێرشێکی کۆن و سواوە، درێژەی ھەمان ھێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکانی ڕابردوە.
لەشەڕی گەڕانەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و مافە ڕەواکانی خەڵکی پارێزگای سلێمانی یەکێتی بەتەنیا مایەوە.
بۆیە ھەقە ئەم جارە خەڵکی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی ئەو شاھیدیە بۆ یەکێتی بدەن کەشەڕی ڕاستەقینەی کرد بۆ مافە ڕەواکانیان.
ئەوەی یەکێتی کردویەتی پێچەوانەی ھیچ مادەیەکی دەستوری عیراق نیە.
ھەموئەوانەی ھەڕەشەی سکاڵا تۆمارکردن دەکەن دژی یەکێتی لەدادگای فیدڕاڵی بێئەنجام دەبێت.
چونکە لەدەستوری عیراق بەڕونی ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە داھاتی عیراق بە دادپەروەری بەسەر کۆی پارێزگاکاندا دابەش بکرێت.
دیارە ھەموو ئەوەی یەکێتی کردی لەڕابردوو لەبەر ئەوەبو کە داھاتی ھەرێم بەدادپەروەری ئاڕاستەی پارێزگاکان نەدەکرا
بۆیە یەکێتیی شەڕی ئەوەی کرد کە پێویستە داھاتی پارێزگاکان بەیەکسانی دابەش بکرێت و ناکرێت پارێزگایەک لەسەر داھاتی پارێزگایەکی تر گەشە بکات.
ئەوەی یەکێتی چەسپاندی لەپەرلەمانی عیراق تەنھا بۆ پارێزگای سلێمانی نیە سبەی ھەر پارێزگایەکی تر مافەکانی زەوت بکرێن دەتوانێت ڕاستەوخۆ داوای مافەکانی لەبەغدا بکات.
یەکێتیی نیشتمانی مێژویەکی پڕ سەروەری ھەیە بۆ دروستبونی ھەرێم و مانەوەی لەڕیزی پێشەوەش دەبێت لەو پێناوە.ھیچ ھێزێکیش ناتوانێت موزایەدە بەسەر یەکێتی و مێژوەکەیەوە بکات.
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

