لەیادی حیزبی شەهیداندا
بیروڕا 07:46 PM - 2023-05-31
PUKMEDIA
بیروڕا
گەلاوێژ
وا ساڵێكی تر چووە سەر تەمەنی پڕ لە خەبات و قوربانیدانی حزبی شەهیدان و جەماوەر كە یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان-ە.
ئەوێ ڕۆژێ و بە دیاریكراوی 48 ساڵ لەمەوبەر كە تاریكایی هەرەسی شۆڕشی ئەیلول باڵی ڕەشی بەسەر دڵ و دەروونی خەڵكی كوردستاندا كێشابوو و هێشتا گەلی كورد لە شۆك و خەم و بێئومێدیی داڕمانی شۆڕشدا بوون، ئا لەو ساتە مێژووییەدا كۆمەڵێك تێكۆشەری قاڵبووی خەبات و شۆڕش و پێشمەرگایەتی، شانی مەردانەیان دایەبەر باری گلاوی خەڵكی زەحمەتكێشی كوردستان و خۆیان وتەنی "هەرەسیان بە هەرەس هێنا".
ڕۆژی 1/6/1975 مامی كوردان مام جەلال و دەستەیەك لە هەڤاڵەكانی، بانگەوازی دەستپێكردنەوەی شۆڕشیان بڵاوكردەوە و نەعرەتەی شۆڕشگێڕان لە چیا و دۆڵ و دەشتەكانی نیشتیماندا دەنگیدایەوە و جارێكی تر چرای هەڵگیرساوی خەبات و شۆڕش دڕی بەتاریكایی شەوەزەنگ دا.
ئیدی پەیتاپەیتا هەر گەنجی خوێن گەرم و هەر كەس و كەسێتیی دیار و هەر خوێدەوار و ئەكادیمیستیانی گەل بوون كە بەدەنگ بانگی حەقی شۆِڕش و نەعرەتەی كوردەوارییەوە ڕوویان لە باگەوازەكەی سەرۆك مام جەلال و هاوڕێكانی كرد و بە چەكی پێشمەرگایەتی و بە بیری نوێخوازی و بە گیانفیدایی ڕێكخستنەكان شۆڕشی نوێی گەلەكەیان لە حزبێكی نیمچەبەرەییدا دەستپێكردەوە.
لەم دەیان ساڵەی تەمەنیدا و بە ئێستایشیەوە، یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان، جگە لەوەی دانیشتگەیەكی پێگەیاندنی سەركردەی سیاسی و سەربازی و فیكری و ئیداری و كادری بەتوانای سەرجەم بوارە جیاوازەكانی خەباتی پێشمەرگایەتی و سەركردایەتی و ڕێكخراوەیی و خەباتی پەرلەمانی و جەماوەرییە، لەهەمانكاتدا ئەوەندە خوێنی ڕۆڵەكانیشی بۆ بەدیهێنانی ئامانجی لەمێژینەی گەلی كوردستان و نەتەوەی كورد پێشكەش كردووە كە ناسناوی حزبی شەهیدانی بە باڵادا بڕواوە.
ئەگەرچی هەر لەسەرەتای دەستپێكردنی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بە ڕابەرایەتی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان و بە سەركردایەتی مامی گەورە، كارەساتی گەورەی وەك (هەكاری)ی بەسەردا هێنرا و دوای ئەویش بە دەیان هەوراز و نشێودا تێپەڕی و وەك شێری بریندار خوێنی لەبەردەڕۆیشت و دەیان و سەدان سەركردە و فەرماندە و هەزاران پێشمەرگەی جوامێری لەسەر خاكی پیرۆزی كوردستان، بە پارچەكانی تریشەوە، هەروەها لە زیندانەكانی ڕژێمی بەعسدا، بەخشی بە كورد و كوردستان و ئازادی و دیموكراسی.
یەكێتی و سەركردەكانی و پێشمەرگەكانی یەكێتی، وەك چۆن شەرەفی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشیان پێبەخشرا بەهەمانشێوە شەرەفی درێژەدانی بێ نووچدانی شۆڕشیان پێبڕا و كاروانی خەباتیان گەیاندە ڕاپەڕینی سەرتاسەریی. ئیدی وەرچەرخانە مێژییەكە ڕوویدا كورد بووە خاوەنی پەرلەمان و حكومەتی خۆی.
هێندەی نەبرد، ئەو پێشمەرگە و سەركردە كاریزمایەی كە هەموو ژیانی خۆی بۆ سەرخستنی دۆزی ڕەوای گەلەكەی تەرخانكرد، بووە سەرۆكی كۆماری عێراق، بەمەیش بۆ یەكەمجار لەمێژووی ئەم وڵاتەدا كوردێك بووە سەرۆكێكی هەڵبژێردراو كە سەرۆك مام جەلال بوو. ئەو سەرۆكەی كە مێژووی نوێی عێراق بەشانازییەوە ماوەی سەرۆكایەتییەكەی لە لاپەڕەكانی خۆیدا تۆمار دەكات و دیارترین و خاوەن زۆرترین جەماوەریان ناسناوی (صەمام ئەمان)ی هەموو عێراقی پێبەخشی.
یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان، هێندەی سەركەوتنەكانی، لەمپەری خرایە بەردەم و كارەساتی بەسەر هات، كۆچی دوایی سەرۆكەكەی لە هەموویان كاریگەرتر و پڕئێشتر بوو، ئەگەرچی مەحاڵە جێگەی پڕبكرێتەوە بەڵام وا كوڕەكانی و هەڤاڵەكانی بەگرتنەبەری ڕێبازەكەی مام درێژە بە كاروانە سەوز و سوورەكەی یەكێتی دەدەن.
لەمڕۆژەدا كە یادی 48 ساڵەی دامەزراندی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان-ە، سڵاو بۆ گیانی بەرزەفڕی سەرۆك مام جەلال، بەسەربەرزییەوە لەئاست شەهیدەكاندا دەست لەسەرسنگ دەوەستین و سڵاو بۆ كەسوكارە سەربەرزەكانیان، سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان، سڵاو بۆ ئاپۆرەی جەماوەی سەوزپۆشی یەكێتییەكەمان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

