فراكسیۆنی یەكێتی: ئێمە نەبووین بۆ پۆست و بەرژەوەندی حزبی یەكڕیزی بشكێنین
کوردستان 01:37 PM - 2023-05-28
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سۆزان مەنسور وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات: "هیچ كەس و لایەنێك مافی ئەوەی نییە پاراستنی هەرێمی كوردستان و بەرگریكردن لە مافی خەڵك بفرۆشێتەوە، چونكە ئەوە ئێمە نەبووین بۆ پۆست و بەرژەوەندی حزبی یەكڕیزی بشكێنین.
دەقی راگەیەنراوەكە:
ماوەی چەند رۆژێكە بەزمانێكی نەشیاو و نەگونجاو لەگەڵ پایە و سەنگی پەرلەمانتاری، فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەیاننامە و لێدوان بڵاودەكەنەوەو دەیانەوێت خەڵكی كوردستان چەواشە بكەن خەریكی موزایدەی سواون.
لەبەر بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان و موراعاتكردنی هەستیاری دۆخەكە و سەرقاڵبوونمان بە چەسپاندنی داوا رەواكانی خەڵك لە بودجە، نەمانوویست وەڵامبدەینەوە و بچینە ئاستی ئەو زمانە نزم و نەشیاوەی ئەوان.
تەنها ئەوەندە دەڵێن، هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێ لە مەسەلەی دیفاعكردن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان لەبەغدا و پاراستنی هەرێمی كوردستان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكاندا موزایدە بەسەر ئێمەوە بكات.
هیچ هێزێكی كوردستانی هێندەی ئێمە پەرۆشی یەكڕیزی كوردستانی نەبووە لە بەغدا، ئەوە ئێمە نەبووین لەبەر پۆست و بەرژەوەندی تەسكی حزبی یەكڕیزی بشكێنین.
سەبارەت بەو قسە بێسەروبەرانەی لەسەر بەرێز قوباد تاڵەبانی دەكرێت، گوایە پەیوەندی بە هەندێك پەرلەمانتاری عیراقەوە كردوە، ئەمە هیج بنەمایەكی نییە و هەڵبەستراوە، كاك قوباد تەنها پەیوەندی بەنوێنەری یەكێتی لە لیژنەی دارایی كردووە و رێنمایی كردووە كە بۆ چەسپاندنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان هەوڵبدات. تەنها ئەوەندە دەڵێین: "كاتێك هەرێمی كوردستان لەبەردەم هەڕەشەی گەورەی قەیرانی داراییدا بوو، ئێوە گاڵتەتان بەڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا دەهات و خەڵكی كوردستان بێ مووچە بوون، كاك قوباد (11) جار سەرۆكایەتی وەفدی دانوستانكاری هەرێمی كرد و (256) سەعات كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە عیراقییەكاندا كرد و (50) رۆژ لە بەغدا مایەوە تا (200) ملیارەكە دەستەبەر بكات".
لە كۆتاییدا رایدەگەیەنین رێگا راستەكە تەبایی و یەكڕیزی كوردستانی راستەقینەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، مەترسی راستەقینەش لەسەر هەرێم پەرتەوازەیی و ئاژاوەی سیاسی و گوتاری بوغرایی ئاست نزمی سیاسییە.
وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی
لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

