یەكێتی بەڵێنەكەی لەبارەی گەڕانەوەی پاشەكەوتی موچە بردەسەر
کوردستان 01:46 PM - 2023-05-26
PUKMEDIA
یەكێتی بەڵێنەكەی لەبارەی گەڕانەوەی پاشەكەوتی موچە بردەسەر
یەكێتی وەك هەمیشە لە خەمی خەڵك و هاووڵاتیانی هەرێمدایە و بەدەنگدانی لێژنەی دارایی لەسەر پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەڵێنەكانی خۆیی بردەسەر و گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی بەرێژەی 10% ی مانگانە لە پڕۆژە یاسای بودجە جێگیر كرد.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی لیژنەی داراییدا ماددەكانی 13 و 14 كە تایبەتن بە پشكی هەرێم و گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 پەسەندكران، كە دوو بڕگەی سەرەكی بوون لەلایەن یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە پێشنیاركرابوو".
راشیگەیاند: "پابەندییەكانی حكومەتی هەرێم بریتین لە 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و داهاتە نانەوتییەكان، كە دەچێتە ژێر چاودێری دارایی هەرێم و دیوانی چاودێری فیدراڵی، جگە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم و حكومەتی فیدراڵ، لەبەر ئەوە پڕۆسەكە بەتەواوی لەژێر چاودێریدا دەبێت و گرنتی شەفافی پڕۆژەكە دەكەن و هەرێم پابەند دەكەن"
وتیشی: "بەپێی ئەو رەشنووسەی پەسەندكراوە داهاتی نەوتی فرۆشراو لە بانكی ناوەندیی عیراق دابنرێت و لەلایەن وەزیری دارایی عیراقەوە سەرۆك وەزیرانی هەرێم رابسپێردرێت بۆ راكێشانی پارەكە" .
"لە ماددەی 13ی پڕۆژە یاسای بودجەدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندكراوە ئەولەویەت بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بدات، لەگەڵ پابەندكردنی بە خەرجكردنی شایستە داراییەكانی پارێزگاكان بەپێی پێوەرە كارپێكراوەكانی یاسای بودجە بە شێوەیەكی دادپەروەرانەو بێ جیاوازی، بەپێچەوانەوە حكومەتی فیدراڵی بەشە پارەی پارێزگای ناڕازی دەبڕێت و بەشێوەیەكی راستەوخۆ رادەستی پارێزگاكەی دەكات" د. نەرمین مەعروف وایوت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راشیگەیاند: "ئەگەر هەرێمی كوردستان پابەندی بنەماكانی یەكسانی و دادپەروەری نەبێت ئەوا هەر پارێزگایەك لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بۆی هەیە راستەوخۆ داوای ماف و شایستە داراییەكانی خۆی لە حكومەتی فیدراڵ بكات و پشكی خۆی وەربگرێت، بۆیە ئەمە گرنتی پاراستنی مافی پارێزگا و قەزاو ناحیەكان دەكات".
وتیشی: "ناوەڕۆكی ئەو بڕگەیە، یەكێك بووە لە داواكارییەكانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مانگانە بە رێژەی 10% گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران كاری بۆكردووە كە لەناو پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق جێگیر بكرێت".
هەر لەوبارەیەوە هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "دوایی دەنگدانی لێژنەی دارایی لەسەر پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵەكانی ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەڵێنەكانی خۆیی بردەسەر" .
راشیگەیاند: "یەكێتی وەك هەمیشە لە خەمی خەڵك و هاووڵاتیانی هەرێمدایە و بەدەنگدانی لێژنەی دارایی لەسەر پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵەكانی ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەڵێنەكانی خۆیی بردەسەر، هەروەك وەك چۆن بەڵێنی دابوو كە پرسی بودجە و مووچە و داكۆكیكردن لە قوتی هاووڵاتیان پێشینەی كار و ئەركەكانیبێت لە بەغداو ئەنجومەنی نوێنەران" .
"ئەمڕۆ یەكێتی ئەو بەڵێنەی بردە سەر و بابەتی (موچەی فەرمانبەران و خانە نشییانی هەرێم، مافی پارێزگاكانی هەرێمی لە بودجەی بەگەڕخستن و وەبەرهێنان و گەشەپێدانی هەرێمەكان، دابین بودجەیەكی تایبەت بۆ پارێزگایی هەڵەبجە، گێرانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە رێژەی 10% ی مانگانە) لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 جێگیركردووە" هەرێمی كەمال ئاغا وادەڵێت .
شەوی رابردوو 25-5-2023، لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا لەسەر پێشنیاری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ماددەكانی 13 و 14 كە تایبەتن بە پشكی هەرێم و گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 پەسەندكران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

