سەرۆک کۆمار: سەقامگیری ئاسایش سەرەتای هەموو پرۆسەیەکی گەشەپێدانە
عیراق 02:32 PM - 2023-05-08
PUKMEDIA
سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەمی عیراق لە لەندەن
سەرۆک کۆمار لە لەندەن چاویکەوت بە ڕەوەندی عێراقی و دووپاتیکردەوە سەقامگیری ئاسایش سەرەتای هەموو پرۆسەیەکی گەشەپێدانە.
لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ لەندەن، سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 7-5-2023، چاویکەوەت بە ڕەوەندی عێراقی و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پێکهاتە و پارت و نوێنەرانی چالاکیە سیاسییەکان.
لەمیانی دیدارەکەدا، کە خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار د.ئەحمەد فەکاک بەدرانی و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د.نەعیم عەبودی، وەزیری پەروەردە د.ئیبراهیم نامس ئەلجبوری، و باڵیۆزی عێراق لەبەریتانیا، محمد جەعفەر ئەلسەدر ئامادەی بوون، سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کەعێراق بە قۆناغێکی نوێدا تێدەپەڕێ و چەندین دۆخی ئەرێنی هاتۆنتە ئاراوە، لەوانە سەقامگیری ئاسایش ، کە سەرەتایەکە بۆ هەموو گەشەپێدان و پرۆسەیەکی ئاشتییانە.
هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردنەکانی پێشوو ماوەیەکی دوورودرێژیان خایاند، بەڵام ئەنجامەکانیان ئەرێنی و سودبەخش بوون، بەو پێیەی لەڕێگەی دیالۆگەوە جۆرێک لە ڕێککەوتنیان لەنێوان پێکهاتە سیاسییەکاندا دروستکرد، ئێستاش حکومەتی عێراق ئەرکی سەرەکی بریتیە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە کۆمەڵگە کە بۆ ئەویش بەرنامەیەکی تەواو لە هەموو ڕوویەکەوە داڕێژراوە کە سەرەتایەکی نوێیە بۆ عێراقێکی نوێ، کە تیایدا گرنگی دەدەین بە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و دابینکردنی خزمەتگوزاری، ئاماژەی بەوەشدا کە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر ئاساییە و هەندێک کێشەی هەڵپەسێردراو لەنێوان هەردوولادا هەیە، بەڵام ئیرادەیەک هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان لە ڕێگەی دەستوور و یاساوە.
سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە چەند کاری کەڵەکە بووی گرنگ بۆ حکومەتی نوێ ماوەتەوە، بەو پێیەی ماوەی سێ ساڵە بودجە پەسەند نەکراوە و نزیکەی (10) هەزار یان (15) هەزار کارگە لە عێراق هەیە، کە هەموویان لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە داخراون، ئەمەش پێویستی بە هەوڵ و کارکردن و هاوسەنگکردن و هاندانی کەرتی تایبەت هەیە بۆ کارکردن.
سەرۆک کۆمار هەروەها باسی لە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ جیهان و وڵاتانی دراوسێ و پەرۆشی پەرەپێدانیان کرد، جەختیشیکردەوە لە ڕەتکردنەوەی دەستوەردانی دەرەکی، هەروەها رایگەیاند کە عێراق هی هەموو عێراقییەکانە.
سەبارەت بە لێهاتوویی عێراقیەکان لە دەرەوەی وڵات، سەرۆک کۆمار ڕوونی کردەوە کە لێهاتوویی زۆر هەیە، و پێشوازی لەو کەسانە دەکەین کە خوازیاری گەڕانەوەن بۆ وڵاتەکەیان بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمە تگوزاری بۆ گەلەکەیان و دەرفەتی باشیان بۆ بڕەخسێ ،هەروەها لە عێراقدا بوار بۆ لەخۆگرتنی کەسانی لێهاتوو بەردەستە.
دوای ئەوە وەڵامی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە، کە تایبەت بوو بە گەڕانەوەی کەسانی خاوەن توانای عێراقی بۆ وڵات و دامەزراندنیان لە ئەنجوومەنی فیدراڵی و دۆسییەی ژینگە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

