پلاسخارت لە هەولێر: بەتۆقاندن و هەڕەشە بۆچوونە جیاوازەكان سەركوت دەكرێن
کوردستان 02:47 PM - 2023-04-28
ئاژانسەكان
جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق
جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق لە ئیڤنتێكدا لە هەولێر رەخنە لە بەرتەسككردنەوەی ئازادییەكان دەگرێت و دەڵێت: "دۆخی ئەمڕۆی ئازادی رادەربڕین جێگەی نیگەرانییە"، دەشڵێت: "بەكارهێنانی ئامرازی جۆراوجۆر بۆ دامركاندنەوەی ناڕەزایەتییەكان زیادبوون".
قسەكانی نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق لە كاتێكدایە رۆژانە دەیان راپۆرتی نێودەوڵەتی لەسەر پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و بەرتەسككردنەوەی ئازادییەكان بڵاودەكرێنەوە و كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بەرپرسیار دەزانن لەو رووەوە، ئەوەش وایكردووە رووی هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە كۆمەڵی نێودەوڵەتی ناشرین بێت، بەتایبەت كە لە سنووری هەولێر و بادینان بەشێوەیەكی بەرچاو ئازادییەكان بەرتەسككراونتەوە و دەیان رۆژنامەنووس و چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی لە زیندانەكاندان و پێشوەختەو پێش بڕیاری دادگای بێ لایەن تۆمەتیان خراوەتە پاڵ.
هەرچەندە بەردەوام وڵاتان و نەتەوەیەكگرتووەكان هۆشداری لەو دۆخە نەخوازراوەی هەرێم دەدەن كەلەلایەن كابینەی نۆی حكومەتەوە خوڵقێندراوە، بەڵام حكومەت بەسەرۆكایەتی مەسرور بازانی ئەو هۆشداری و راپۆرتە پشتگوێ دەخات و لەبری بەخۆداچوونەوە تۆمەتیش بۆ نێردە و نوێنەری وڵاتان دروست دەكات.
لە هەموو دیداو ئیڤێنتەكان نێردەو نوێنەری وڵاتان و نەتەوەیەكگرتووەكان تەئكید لە ئازادی رادەبڕین دەكەنەوە، لە نوێترین لێدوانیشدا جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق دەڵێت: "بۆ خزمەتكردنی هەموو هاووڵاتیان بە باشترین شێوە، زۆر گرنگە كە كۆمەڵێك دەنگی جیاواز ببیسترێن". تەئكیدیش لە گرنگی ئازادی رادەبڕین دەكاتەوەو دەڵێت: "ئازادی رادەربرێن گرنگە".
ئازادی رادەبڕین لە سنووری هەولێر و بادینان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرەو ولاوازبوون دەچێت و بەردەوام رێگری لە خۆپیشاندانی مەدەنیانە دەكرێت، لەو بارەیەوە نوێنەرەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان دەڵێت: "بێدەنگكردن یان رێگریكردن یان رەتكردنەوە یان بچووككردنەوەی گوتاری گشتی تەنیا دوو شت بەدەست دەهێنێت: هەم وێنەی دەوڵەت لەكەدار دەكات و هەمیش متمانەی خەڵك لەدەست دەدات".
دەشڵێت: "راگەیاندنی ئازاد یەكێكی ترە لە بزوێنەرە بەهێزەكانی پەروەردە و فێربوون، ئازادی رادەربڕین وەك پایەیەكی بنەڕەتی هەر كۆمەڵگایەكی دیموكراسی، واقیعی ئەمڕۆ جێگەی نیگەرانییە، لە سەرانسەری وڵاتدا بەرەو زیادبوونیش دەچێت بەكارهێنانی ئامرازی جۆراوجۆری یاسایی و كارگێڕی و ئامرازی تری بەڕواڵەت یاسایی دەبینین بۆ دامركاندنەوەی ناڕەزایەتییەكان یان خراپتر. ئەوەش ئاشكرا دەكات كە توندوتیژی و تۆقاندن و هەڕەشەكردن هەیە بۆ سەركوتكردنی ئەو بۆچوونانەی كە جیاوازن، هۆشداریش لەوەدات كە كاتێك یاساكان بەكاردەهێنرێن، نەك بۆ پاراستن، بەڵكو بۆ بێدەنگكردن، ئەوا بیروڕای ئازاد دەكەوێتە ژێر هەڕەشەیەكی گەورەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

