داوای ئازادكردنی عەلی مەحمود دەكرێت
کوردستان 11:56 AM - 2023-04-27
PUKMEDIA
عەلی مەحمود
یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدی كوردستان داوای ئازادكردنی عەلی مەحمود دەكات و رایدەگەیەنێت: "لەكاتێكدا داوای ئازادكردنی دەكەین رەخنەش لە شێوازی دەستگیركردن و پیشاندانی لەكەناڵەكانی تەلەفزیۆن دەگرین، چونكە ناوبراو نەك تەنیا لەسەر ئاستی كوردستان، بەڵكو لەسەر ئاستی دەرەوەش ناسراوە و ھەڵگری رەگەزنامەی ھۆڵەندیشە".
لە راگەیەنراوێكی یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدی كوردستاندا كە كۆپییەكی بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە و ئاڕاستەی رای گشتی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە ئاماژە بەوەدراوە: "دوای ئەوەی بەیانی رۆژی 25-4-2023، عەلی مەحمود محەمەد ناسراو بە عەلی سیاسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەكێتییەكەمان لەھەولێر لەلایەن ئاسایشەوە گیرا، دۆسیەكەی ئاڕاستەی پۆلیس كراوە بۆ لێكۆڵینەوە. لەم پرسەدا روو لەدادوەری لێكۆڵینەوەو دەسەڵاتی دادگای بەڕێز دەكەین، ناوبراو ئازاد بكات بەكەفالەت، چونكە پەڕاوی ناوبراو جیایە لەگەڵ كەسەكەی ترو، پەڕاوی جیابكرێتەوە".
لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: "عەلی مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدە و یەكێكە لە چالاكوانەكانی مافی مرۆڤ، نەك تەنیا لەسەر ئاستی كوردستان، بەڵكو لەسەر ئاستی دەرەوەی وڵاتیش ناسراوە و ھەڵگری رەگەزنامەی ھۆڵەندیشە".
یەكێتی نووسەرانی جینۆسایدی كوردستان راشیگەیاندووە: "لەكاتێكدا داوای ئازادكردنی دەكەین رەخنەش لە شێوازی دەستگیركردنی دەگرین، رەخنەمان ھەیە لە وێنەگرتنی و پیشاندانی لەكەناڵەكانی تەلەفزیۆن، دەزگاكانی حكومەت مافی گرتنە بەری رێكاری یاساییان ھەیە بەرامبەر بەو رووداوە، بەڵام پێویستە رێكارەكان بە ھاوسەنگی و بە تەواوەتی لەچوارچێوەی یاسادا بێت".
رۆژی 25-4-2023، عەلی مەحمود لە لایەن هێزێكەوە لە ماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەركرا و دوواتر لە كەناڵەكانی تەلەفزیۆنەوە نیشاندرا كە ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتەوە، پێشتریش عەلی مەحمود لە ساڵرۆژی یادی ئەنفال دا رایگەیاند: "كوڕی ئەو كەسەی كەسوكاری منی ئەنفال كرد، ئێستا قائیمقامی هەولێرە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

