"كابینەی نۆ پڕە لە زهنی سیخوڕ و دروستكردنی دیكتاتۆری"
کوردستان 11:19 AM - 2023-04-27
PUKMEDIA
كابینەی نۆ
لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی و كاروان گەزنەیی پەرلەمانتار لە پەرلەمانی كوردستان رەخنەی توند لە راگەیەندراوەكەی نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆكی كابینەی نۆ لە ئەنجومەنی وەزیران دەگرن و "بە ئاستنزم و دەبڕینی جاهیلانە" ناوی دەبەن.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە وتارێكی كورتدا كە لە بیروڕای PUKMEDIA بڵاوكراوەتەوە دەڵێت: "ئاستی راگەیەنراوەكەی نووسینگەی سەرۆكی حكومەت هێندە نزمە لەزمانی تەشهیر وجنێوفرۆشی میدیا سێبەرەكانیان دەچێت".
"دەركەوت ئاستی نووسینی مەكتەبی سەرۆكی حكومەتیش لە ئاستی قسەكانی وتەبێژەكەیەتی كە رەچاوی هیچ عورفێكی دەوڵەتداری و كارگێری و ریزبەندی پلەی وەزیفی ناكات و بەنەفەسێكی هێندە كورت نووسراوە، ئەو راستییە تۆختر دەكاتەوە كە ئاسان نییە لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و هاوكارانی وەك یەك تیم كاربكرێت" لوقمان وەردی وادەڵێت.
كابینەی نۆ پڕیەتی لە زهنی سیخوڕیكردن و زەمینە سازی بۆ دیكتاتۆرییەت
كاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی لە پەرلەمانی كوردستانیش لە وتارێكیكدا كە لە بیرۆڕای PUKMEDIA دا بڵاوكراوەتەوە، بەهەمانشێوە راگەیەندراوەكەی نووسینگەی مەسرور بارزانی بە ئاستنزم ناودەبات و ئاشكرایدەكات "مەسروور بارزانی بڕیاردەدات و محەمەد سەعید سەحافیش دەیگەیەنێت"
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی رایدەگەیەنێت: "كابینەی نۆ كابینەیەكی ئەمنی پارانۆیدە، و پڕیەتی لە زهنی سیخوڕیكردن و تۆقاندن و زەمینە سازی بۆ دیكتاتۆرییەت و خۆسەپاندن و كوشتن و بڕین، ئەم هەموو رووداوی كوشتن و لێدان و ئەتككردنەش، مسۆگەر دەرهاویشتەی زهنییەتی ئیدارەدانی كابینەكەیە".
"ئەم كابینەیە هەر لە ئیدارەدانەوە بگرە تا دەربڕین بە خراپترین شێوە فەشەلی هێناوە، زمانی ئێستای حكومەت و نووسینگەی سەرۆكی حكومەت و وتەبێژەكەی لە هەر كاردانەوەیەك، زمانێكی ئاستنزمی رێزمانی و دەربڕینێكی جاهلیانەی سەردەمی شەڕی ناوخۆییە" كاروان گەزنەیی وادەڵێت.
ئەگەر ئەمە زمانی سەرۆكی حكومەت بێت!
دوێنێ ئێوارە 26/4 مەسرور بارزانی سەرۆكی كابینەی نۆ، بەناوی نووسینگەكەی خۆیەوە راگەیەندرواێكی كە وەك هەمیشە "بەزمانی زبر و قین و تەشهیر" بڵاوكردەوە.
كاروان گەزنەیی دەڵێت: "ئەگەر ئەمە زمانی سەرۆكی حكومەت بێت لە هەڕەمی هەرە سەرەوەی ئیدارەدان، بێشك هیوایەك نامێنێت بۆ گەشەسەندن و بەرەو پێشبردنی وڵات، بە پێچەوانەوە، هەموو چاوەكان لەسەر دوا بزماری تابووتی ئەم جەهالەتە و جەهەننەمە دروستكراوە دەبن".!
"سەرباری نادادی، گەندەڵی، بیرۆكراسییەت، ژێرپێخستنی یاسا، ناشەفافیەت، تاڵانی، و تۆقاندن و سیاسەتی برسیكردن، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و جومگەكانی حكومڕانی دووچاری شەلەل و داڕمان بوون، وێڕای رێزم بۆ هەر كەسێكی دڵسۆز، بەڵام سەرجەم بەرپرسانی شوێنە ئاماژە بۆكراوەكانیش، تەنها دەوری فەرمانبەر و تێپەڕاندنی رۆتینی رۆژانە دەبینن، نە زیاتر" پەرلەمانتارەكەی كوردستان وا دەڵێت.
گەزنەیی دەشڵێت: "لەم كابینەیەدا، مەسرور بارزانی بڕیار دەدات و ئومێد سەباح دەینووسێت و رێبەر ئەحمەد جێبەجێی دەكات و جوتیار عادل (محەمەد سەعید سەحاف) دەیگەیەنێت".
مووچە تێكەڵاوی ململانێ سیاسییەكان نەكرێت
سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "داوامان كردووە كێشەی موچە لە سلێمانی چارەسەر بكرێت، ئەوجا باسی گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بكرێت بۆ حكومەت و پێویستە مووچە تێكەڵاوی ململانێ سیاسییەكان نەكرێت".
"داواكارییەكانی یەكێتی داواكاریی گشتین، كە سەرەكیترینیان پرسی مووچەیە، دەمانەوێت لە هەرێمی كوردستان مووچە بكرێت بە سیادی، ناكرێت لە شارێك دابەش بكرێت و لە شارێكی دیكە دابەش نەكرێت"، سەمیر هەورامی وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

