49 ساڵ بەسەر بۆردومانی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی تێدەپەڕێت
کوردستان 09:28 AM - 2023-04-24
PUKMEDIA
قەڵادزێ
ئەمڕۆ 49 ساڵ بەسەر بۆردوومانكردنی شاری قەڵادزێدا تێپەڕدەبێت، كە لەلایەن رژێمی بەعسەوە لەساڵی 1974 دا شاری قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی بۆردومانكراو بەو هۆیەشەوە چەندین هاووڵاتی و خوێندكاری زانكۆی سلێمانی شەهیدو برینداربوون.
شایەنی باسە 49ساڵ بەر لەئێستا رژێمی لەناوچووی بەعس بۆردومانی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی لەو شارە كرد، لەئەنجامدا 163 كەس شەهیدبوون كە 9 كەسیان خوێندكاری زانكۆ بوون و نزیكەی 300 كەسیش برینداربوون.
لەساڵی 1982 لەكاتی یادكردنەوەی 24-4 خەڵكی خۆڕاگری قەڵادزێ لەدژی رژێمی بەعس راپەڕین و پیاوانی رژێم بەگوللە وەڵامی دانەوەو لە ئەنجامدا دوو كەس بە ناوی خوشكە سنووبەرو دایە ئامینە شەهیدبوون و 5 كەسیش بریندار بوون.
كارەساتی قەڵادزێ لە 24-4-1974-چوار فڕۆكەی سیخۆی روسی ژمارە 7 بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەدام حسێنی دیكتاتۆر كارەساتێكی سامناك قەڵادزێی خاڵتانی خوێن كرد بە بۆمبای ناپاڵمی قەدەغە كراو شارەكەی بۆردومان كرد.
بەوهۆیەوە زیاتر لە 163 كەس شەهید بوون كە 9 یان خوێندكاری زانكۆ بوون زیاتر لە 250 كەسیش بریندار بوون، لەو بۆردومانەدا 9 بینای حكومی، بینای زانكۆ وێران كران و روخێنران.
رژێمی لەناوچوی بەعس بەسیاسەتە شۆڤێنییەكانی بۆ لەناوبردنی كورد بەتایبەت ئەم دەڤەرە لە پیلانێكی نوێدا سیاسەتی راگواستی پیادەكرد، ئەوەبوو ساڵی 1978 ەوە تا 1979زۆربەی گوندەكانی بۆ ئۆردوگا زۆرەملێكانی (پێماڵك، بەستەستێن، چوارقوڕنە، توەسوران) سەرجەم گوندەكانی بەمزگەوتەكانیشەوە سوتاندن كاولی كردن.
جەماوەری شاری قەڵادزێ هەموو ساڵێك لە 24-4 دا ناڕەزاییان دژ بە رژێمی خوێن رێژی بەعس دەر دەبڕی، بەڵام ناڕەزایی 24-4-1982 زۆر جیاوازتر بوو راپەڕینی تیادا بەرپابوو بە رێپێوان و هوتاف كێشان و لەژێر دروشمی:
"گوللە و پەت و سێدارە، ناترسێنێ ئەم شارە "
"شەهید خوێنی دەڕژێنێ، ئازادی بەدەست دێنێ
"بیست و چواری چوارە، جێی كەڵبەی سەگی هارە "
"هێزی گەل لەبن نایە، شەهید بوون دكتۆرایە "
لەبەرامبەر ناڕەزایی و بێزاری پشدەریەكان رژێمی بەعس بە ئاگر و ئاسن وەڵامی دەدانەوە هەربەو هۆیەشەوە دوو ژن شەهید بوون كە مامۆستا سنەوبەر و دایكە ئامینە.
دوای شەڕی هەشت ساڵەی عیراق و ئێران جارێكی تر پیلانی راگواسنتی جێبەجێكردەوە كە تەواوی پشدەری خاپور كردو ناوی نا (ناوچەی موحەڕەمە) دانیشتووانەكەشی بەسەر ئۆردوگا زۆرەملێكانی (خەبات، جدیدە، كەورگۆسك، تۆبزاوا، دارەتوو) دابەشكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

