لەسلێمانی دابەشکردنی مووچە بەردەوامەو لەهەولێر و دهۆک ڕادەگیرێت
کوردستان 02:13 PM - 2023-04-20
ئەرشیف
مووچە
بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی رەتیدەکاتەوە ھیچ فەرمانێکیان بەدەست گەیشتبێت بۆ ئەوەی مووچەی پێشمەرگەی ئەیلوول نەدرێت.
ماکوان جەمیل بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ھەواڵانە دوورن لەراستییەوە کە باس لەوەدەکەن فەرمان بە بانکەکان کراوە بۆ ئەوەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەی ئەیلوول رابگیرێت، جەختیشدەکاتەوە کە بانکەکان ھیچ کاتێک جیاوازی لە نێوان خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگەی ھیچ حزبێکدا ناکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا مووچەی خانەنشینان بۆ بانکەکان نەنێردراوە تا جیاوازی لە نێوانیاندا بکرێت، تەنانەت بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانیش مووچەیان وەرنەگرووە، بۆیە لەئێستادا پلەبەندییان بۆ کردوون و ئەمڕۆ مووچەی کرێکارانی شارەوانی دابەش دەکەن.
بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچە ئەمڕۆ خانەنشینانی سەربازی مووچەی مانگی ئازار وەردەگرن، بەڵام لە ھەولێر و دھۆک مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەکانی یەکێتی راگیراوە و ھێزە ئەمنییەکانیش رێگەیان نەداوە خانەنشینانی یەکێتی بچنە بەردەم بانکەکان.
PUKMEDIA

هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

