سەرۆک بافڵ: لەپێناو بەرژەوەندی حزبی یاری بە چارەنوسی ئێزدییەکان نەکرێت
کوردستان 11:23 AM - 2023-04-19
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی جەژنی چوار شەممەی سور لە ئێزدییەکان دەکات و لەپەیامێکیدا دەلێت: "هەموولایەک مامەڵەیەکی بەرپرسانە لەگەڵ ئەو پێکهاتە رەسەنەی کوردستاندا بکەن و لەپێناو بەرژەوەندی حزبی و سیاسیدا یاری بە ژیان و چارەنووسیانەوە نەکرێت".
دەقی پەیامەکە...
جەژنی سەری ساڵی ئێزدی (چارشەمبا سۆر)، لە خوشک و برایانی ئێزدی پیرۆزبێت و هیوادارم ئەم جەژنە لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەڕێبکەن.
ئێزدییەکان لە رابردوودا رووبەڕووی توندوتیژی و نەهامەتی زۆر بوونەتەوە و قوربانیی زۆریان داوە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا هەوڵەکان بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی زێدی رەسەنی خۆیان، تەنیا لە چوارچێوەی دروشمدا ماوەتەوە و هەنگاوی جدی لەوبارەیەوە نەنراوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاڵپشتی بەردەوامی ئێزدییەکان بووە، پشتیوانیی هەموو هەنگاوێکیش دەکات بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و پاراستنی ژیانی ئێزدیان تاوەکو جارێکیتر رووبەڕووی هیچ مەترسییەک نەبنەوە. هەروەها پێویستە هەموولایەک مامەڵەیەکی بەرپرسانە لەگەڵ ئەو پێکهاتە رەسەنەی کوردستاندا بکەن و لەپێناو بەرژەوەندی حزبی و سیاسیدا یاری بە ژیان و چارەنووسیانەوە نەکرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

