وەزیری کۆچی عیراق: حکومەتی هەرێم رێگرە ئاوارەکان بگەڕێنەوە
کوردستان 12:25 PM - 2023-04-10
PUKMEDIA
ئیڤان فایەق جابرۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق رایدەگەیەنێت:"دەسەڵاتمان بەسەر کەمپی
ئاوارەکانی هەرێمی کوردستاندا نییە".
لەمیانی بەشداریکردنی لەبەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی رەشید ی عیراقی-دا، ئیڤان
فایەق جابرۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق سەبارەت بە رەوشی ئاوارەکانی سنوری
هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت:" دەسەڵاتمان بەسەر کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی
کوردستاندا نییە، چونکە لێپرسراوی ئەم کەمپانە لەهەرێمی کوردستان وەزارەتی ناوخۆیە
و لەلایەن رێکخراوی بارزانیشەوە ئیدارەی کەمپەکان دەدرێت".
راشیگەیاند:" سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکەین کە ژمارەیەکی زۆر ئاوارەی
لەخۆگرتووە، بەڵام لەهەمانکاتدا هیوادارین حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرگا بۆ ئاوارەکان واڵابکرێت تا بگەڕێنەوە زێدی خۆیان".
پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە ئاوارەکانی کەمپەکانی هەولێر و دهۆک رابگیرێت
هاوکات وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد، راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان
باسی پێشێلکاریی لە کەمپی ئاوارەکانی هەرێم دەکەن، هەربۆیە داوا لە مەسعود
بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم هەوڵبدات پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە ئاوارەکانی کەمپەکانی هەولێر و دهۆک رابگرێت.
لەهەرێمی کوردستاندا ٢٦ کەمپی ئاوارەکان هەیە و تا ئێستا هیچیان دانەخراون،
لەکاتێکدا لەکۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢١دا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق رایگەیاند:
سەرجەم کەمپەکانی ئاوارەکان داخراون، بێجگە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان.
داخستنی کەمپەکانی هەرێم کارێکی قورسە
هاوکات لە ١٨-١٢-٢٠٢١ دا ئیڤان فایەق جابرۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو: داخستنی کەمپەکانی هەرێم کارێکی قورسە،
چونکە وەزارەتەکەمان هیچ دەسەڵاتێکی بەسەردا نییە و حکومەتی هەرێم سەرپەرشتی دەکات،
بۆیە وەزارەتەکەمان ناتوانێت فشار بخاتە سەر حکومەت بۆ داخستنی کەمپەکان و
هیوادارین حکومەتی فیدڕاڵی بۆ ئەو مەبەستە دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکاتەوە.
هەر لە کۆنگرەکەدا ئیڤان فایەق جابرۆ رایگەیاندبوو: لەگەڵ گەڕانەوەی
ئارەزومەندانەی ئاوارەکانین، بەڵام ئیرادەیەکی راستەقینە لەهەرێمی کوردستان بۆ
کۆتایی هێنان بەدۆسیەی ئاوارەکان نییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

