مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد ، بیریارێکی فرە رەهەند بوو
بیروڕا 04:26 PM - 2023-04-07
PUKMEDI
بارزان شێخ عوسمان
نووسینی... بارزان شێخ
عوسمان
بیست و سێ ساڵە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد ماڵئاواییکردوە، بەڵام فیکر و
بیروباوەڕە پێشکەوتنخواز و دیموکراسییەکەی کە فرە رەهەند و هەمە لایەن بوو، هەر زیندوە،
لاپەڕەکانی گۆڤاری گەلاوێژ، چیرۆك و شیعرەکانی، لەسەر روپەڕی رۆژنامەکان و کتێب و
دانراوەکانی مەرەکەبی پێنوسەکانی ئەوێ رۆژێ یان لێ دەتکێت.
بەهەربەرهەمێکی(فیکریی، ئەدەبیی،
سیاسیی، کۆمەڵایەتیی، قانونیی و روناکبیریی)مامۆستای مەزندا گوزەر بکەین ناتوانیت لێیان داببڕێیت بێ تەواو کردنیان، خوێنەر
لەدوای خوێندنەوەی ئەوبەرهەمە ئیدی خوێندنەوەی نوسین و بەرهەمەکانی تری دەبێتە خولیای.
بەندە زۆر منداڵ بوم لە پۆلی
پێنجەمی سەرەتایی بووم کە رۆمانی ژانی گەل م خوێندەوە بۆیە ئیتر خوێندنەوەی بەرهەمەکانی
تری مامۆستای مەزن بونە خولیام، کاتێکیش زانیم گۆرانی خۆشەویستەکەم بە دەنگی کاك
خلیل وەندی شیعری مامۆستا برایم ئەحمەدە ئیتر گۆرانییەکەم لەبەر کرد و لە دێڕەکانی
شیعرەکە ورد دەبومەوە. هەر بۆیە ئیدی پەیدا
کردنی بەرهە سیاسیی و ئەدەبییەکانی و گۆڤاری گەلاوێژ بونە خولیایەکی جیانەبوە لە ژیانم .
بە پیاچونەوەیەکی خێرا بە تەواوی بەرهەم و نوسینەکانی ئەم رۆڵە هەڵکەوتوەی
گەلەکەمان، ئەو راستییە بەرجەستە دەبێت کە مامۆستای مەزن موفەکیرێکی قاڵبوی نێو خەباتی
سەختی گەلێکە کە لە پێناوی ئازادیی و سەرفرازییدا
شەڕی مانەوەی دەکات لەسەر خاکەکەی خۆی، بۆیە مامۆستا برایم ئەحمەدیش لە هەمو
بوارەکاندا تێکۆشاوە بۆ زیاتر هوشیار کردنەوە و رێنماییکردنی رۆڵەکانی گەلەکەی بە
ئامانجی درێژەدان بە خەبات و تێکۆشان .
مامۆستا برایم ئەحمەد وەك
بیریارێك نەخشەی رێگای داڕشتوە بۆ شێوازەکانی خەبات و ئامڕازەکانی سەرکەوتنی خەبات
و بەدیهێنانی خەون و ویستە رەواکانی گەل و نەتەوەکەی. هەر بۆیە ئەم روانینە نیشتمانیی
و چینایەتیی و نەتەوەییەی لە بەەهەمەکانیدا رەنگی داوەتەوە بۆتە ناسنامەیەکی ناسینەوەیان.
مامۆستای هەمیشە زیندو وەك بیریارێك
لەگەڵ خەباتی چینایەتیی و نەتەوەییدا ،یەکسانیی ژن و پیاو و بەدیهێنانی کۆمەڵێکی
بێ چەوسانەوە ، دابینکردنی ئازادییە گشتییەکانیشی لەیاد نەکردوە ،هەر بۆیە بەردەوام دەستەواژەی دیموکراسیی و خەباتکردن بۆ
بەدیهێنانی لە بەرهەم و نوسین و وتارەکانیدا پانتاییەکی فراوانی هەیە.
راستە مامۆستا کوردستانییەکی
سازش نەکەر بوە ،بەڵام ئەوە نەبۆتە رێگر کە
وەك موفەکیرێك نەخشەی رێگا دابنێت
بۆ پێکەوە ژیانی نەتەوەکەی لەگەڵ نەتەوەکانی
تر دا بۆ سڕینەوەی عەقڵیەتی دواکەوتوی نەتەوەی سەردەست و نەتەوەی بن دەست ،هەر بۆیە کتێبی (الأکراد و
العرب) کە زیاتر لە هەشتا ساڵ لەمەوبەر
نوسیویەتی بۆ ئەمڕۆش گونجاوە کاری پێ بکرێت .ئەوەش ئاماژەیەکی گرنگە بۆ بیر فراوانیی و تێگەیشتنی
مامۆستای مەزن لە ئاست ئەم مەسەلە ئاڵۆزەدا
کە زیاتر لە سەدەیەکە لە تورکیا ،ئێران ،عێراق و سوریا نایانەوێت چارەسەری بکەن.
دیارە بەرهەمە شیعریی و ئەدەبیی
و سیاسیی ورۆژنامەییەکانی تری مامۆستا برایم ئەحمەد هەمان تێز و بیریان تیادا بەرجەستە بوە کە هەمیشە
بە زیندویی دەمێننەوە و دەتوانرێت وەك رێبازێکی کارو خەبات بکرێنە رێنما.
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

