رێككەوتن یان جێبەجێكردنی بڕیاری دادگا؟
بیروڕا 07:31 PM - 2023-04-05
PUKMEDIA
ئارام هەڵەدنی
ئارام هەڵەدنی
ئەو ئیمزاكردنەی سەرۆكی كابینەی بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای پاریس لەنێوان حكومەتی عیراق و هەرێمدا كرا جۆرێك بوو لە تەسلیمكردنی نەوت و داهاتی هەرێم بە بەغدا كە تەنها داواكاری و خاڵەكانی حكومەتی عیراق سەپێنرا و بووە بڕیار.
ئەگەر دادگای فیدراڵی و دادگای پاریس بڕیاری راگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستانی دەرنەكردایە هەموو كورد هاواری بكردایە با لەگەڵ بەغدا رێك بكەوین و نەوت تەسلیمی عیراق بكەین گوێیان لەكەس نەدەگرت.
خۆ ئەگەر راگرتنی نەوتەكە چەند رۆژێكیتری دوابكەوتایە پێدەچوو بەشێكیتر لە خاكی هەرێم بدرایە بە بەغدا!
كاتێك تەسلیمكردنەكە لە ژێر تاكە ئاڵای عیراق ئیمزا كرا و كۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و هەرێم لە بەردەم سێ ئاڵای عیراق سازكرا، ئاڵای كوردستان بوونی نەبوو، زۆرمانای گەیاند كە یەكێكیان چەمان و ناچاری بوو.
لەساڵانی پێشوودا كاتێك سەرۆكی هەرێم یان سەرۆك وەزیران سەردانی پایتەختی عیراقی دەكرد و دانیشتنی رەسمیان رێكدەخست هاوشانی ئاڵای عیراق ئاڵای كوردستان دەبینرا، بەڵام ئیمزاكردن و جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگا لە ژێر ئاڵای عیراق بێ ئاڵای كوردستان بوو.
ئەگەر ئاوڕێك لە سیاسەتی تاك جەمسەری پارتی بدەینەوە رۆژ بەڕۆژ پێگەی سیاسی و ئابووری هەرێمی كوردستان بەرەو لاوازی دەبات.
لە زۆر بۆنەدا پارتی هەڵكردنی ئاڵای عێراقی رەت دەكردەوە وە و بانگەشەی سەربەخۆیی دەكرد!
كاتێكیش دوو سەرۆكایەتی هەرێم و وەزیران و زۆرینەی ئەندام پەرلەمانی هەبوو بای بای لە عیراق دەكرد و سەربەخۆیی ئابووری راگەیاند هەر ئەوكات نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە دانیشتنێكدا بە بارزانی وت نەوتەكەتان هەڵگرن بۆ دوای سەربەخۆیی و هەرزان فرۆشی مەكەن، بەڵام گاڵتەیان بەو قسانە دەهات كە ئەنجامەكەی شكستی گەورە بەسەر كوردستاندا شكایەوە، هەمووان بیرمانە پێش ئەو راگەیاندنە هاووڵاتی كورد لە ئەوروپا و وڵاتانی جیهان دەهاتنەوە بۆ كوردستان و پارە مۆڵ كراوەكانیان لە وەبەرهێناندا خەرج دەكرد، بەڵام دوای سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ هەموو ئەوانە پەشیمان بوونەوە و بەرە و هەندەران گەڕانەوە. ژیانی سەخت بووە پاڵنەری سەدان هەزار هاووڵاتی كوردستان بۆ هاندەران و هەندێكیان بوونە خۆراكی ماسی دەریاكان!
ریفراندۆمی ساڵی 2017 بووە هۆی لەدەستدانی نیوەی خاكی كوردستان، ئابووری سەربەخۆ و رێكەوتنی 50 ساڵەی تەسلیمكردنی نەوتی كوردستان بە توركیا بێ رەزامەندی عیراق دەرئەنجامەكەی خۆچەمانەوە و چوونەوە هەموو كوردستان بۆژێر دەسەڵاتی عیراقی لێكەوتەوە.
ئەوەی كە جێی سەرسوڕمانە كەناڵەكانی نزیك لە خۆیان رێككەوتنەكەی بەدەستكەوتی گەورە بۆ سەرۆكوەزیران و پارتەكەی گەڕاندەوە!
ئەی كە وایە بۆچی چەندین ساڵە گوێ لەكەس ناگرن خەڵكتان برسی كرد؟، زەرەری سەدان ملیۆن دۆلارتان لە كوردستان دا كە پێشتر حكومەتی عیراق لەپشكی هەرێم دەینارد؟.
حكومەتی هەرێمی كوردستانتان خستە ژێر قەرزی زیاتر لە 32 ملیار دۆلار.
ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانتان بەرەو ناڕەحتی برد و حكومەتان قەرزاری مووچەخۆران كرد بە ناوی پاشەكەوتی مووچەوە.
كەواتە سیاسەتی سەربەخۆیی ئابوری و ناشەفافی داهاتی نەوت و رێككەتنی نیو سەدەی نەوت لەگەڵ توركیا دەرئەنجامێكی خراپی بەدوای خۆیدا هێنا كە بووە هۆی تەسلیمكردنی هەرێمی كوردستان بە حكومەتی عیراقی موفلیس!.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

