وتارەكەی یەكەم سەرۆك كۆماری كورد ئاشتی لە عیراق و هەرێم چەسپاند
کوردستان 03:39 PM - 2023-04-05
PUKMEDIA
سەرۆك مام جەلال
نووسەر و رۆژنامەونووی بەرزان شێخ عوسمان لە وتارێكیدا كە لە بەشی بیروڕای PUKMEDIA دا بڵاوكراوەتەوە لەبارەی رۆڵی مام جەلال لە پێگەی سەرۆك كۆماری عیراقدا دەڵێت: "سەرۆك مام جەلال سیمای بەهێزبوونی بەخشی بە پێگەی كورد و كورسی سەرۆكایەتی كۆماریش، بەو جۆرەی كە هەموو كێشە و ململانێكان لە كۆشكی سەلام و ماڵی سەرۆك مام جەلال یەكلایی دەكرانەوە، دەستەواژەی «ئێمەی عیراقییە كوردەكان»ی بەكارهێنا وەك ئاماژەیەك بۆئەوەی كە گەلی كورد لەم بەشەی كوردستاندا، بەشێكی دانەبڕاویشە لە عیراق".
كورد بەشێكی دانەبڕاوی عیراقە
راشیدەگەیەنێت: "مام جەلال لە یەكەم پەرلەمانی هەڵبژێراوی عیراقدا لە كۆی 257 دەنگ 227 دەنگی بەدەستهێناو بووە یەكەمین سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی عیراق، مام بڕوایەكی نەگۆڕی بەو تێزەی خۆی هەبوو، كە هەر لە رێی دیموكراتیزە بوونی عیراقەوە، ئەم بەشەی كوردستان بە مافە رەواكانی خۆی شاد دەبێت، لەو روانگەیەشەوە بوو كە لە راپۆرتە سیاسییەكەی سكرتێری گشتییدا لە دووەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا دەستەواژەی «ئێمەی عیراقییە كوردەكان»ی بەكارهێنابوو تا بەهەموو لایەك رابگەیەنێت كە گەلی كورد لەم بەشەی كوردستاندا، بەشێكی دانەبڕاویشە لە عیراق".
مام بەڵێنی نوێبوونەوە و چەسپاندنی ئاشتی دا
"ئەو رۆژەی مام جەلال وەكو یەكەم سەرۆكی وڵات وتارەكەی پێشكەشكرد، بەڵێنی نوێ كردەوە كە كار دەكات بۆ چەسپاندنی عیراقێكی سەربەخۆ و ئازاد، ئەو بەڵێنەش بووە نەخشەڕێگایەك تا هەرێمی كوردستان لە سایەی دەستوورێكی هاوچەرخدا شانبەشانی ناوچەكانی تری عیراق بەرەوپێشەوە بچێت" بەرزان شێخ عوسمان وادەڵێت.
سەرۆك مام جەلال هاوسەنگی عیراقی راگرتبوو
دەشڵێت: "سەرۆك مام جەلال لەگەڵ عیراقیبوونەكەیدا، كوردستانییبوونەكەشی هەر لە گوڕ و تیندا بوو، هەربۆیە توانیبووی جۆرە ئارامییەك ئەگەر ئاشتیش نەبووبێت لە بەشەكانی تری كوردستانیشدا بەرقەرار ببێت لەو روانگەیەوە هەر بەشێكی كوردستان تایبەتمەندیی خۆیان هەیە،سەبارەت بە ئابوورییش سەرۆك مام جەلال جۆرە هاوسەنگییەكی راگرتبوو كە هەم هەرێمی كوردستان ئەركە دەستوورییەكانی رابپەڕێنێت، هەم مافە دەستوورییەكانیشی مسۆگەر بێت، لەوانە بەردەوامیی رێژەی 17 % لە بودجەی عیراق بۆ هەرێمی كوردستان، بەرەوپێشچوونی بەرچاو لە جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوور".
دەقی وتارەكە لەم لینكەوە بخوێنەرەوە ...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

