پێشوازی لەم پاڵەوانی نەوتە دەكەین
کوردستان 10:55 AM - 2023-04-05
PUKMEDIA
بهشی مۆنیتهرینگ
حكومەتی هەرێم، لە 2009 دا و 14 ساڵ بەر لە ئێستا پڕۆژەی هەناردەكردنی نەوتی راگەیاند، كە تێیدا رەوانشاد سەرۆك مام جەلال لەمەراسیمەكەدا وتارێكی پێشكەشكرد و روئیای راستەقینەی ئەم پڕۆسەیەی خستەڕوو كە: "دەرهێنانی نەوتی هەرێم لە رێی بۆرییەوە كە نەوتی عیراقی پێدا دەڕوات، رەوانەی بەندەری جەیهان دەكرێت و داهاتەكەیشی دەخرێتە بودجەی گشتی عیراق فیدراڵییەوە"، بەڵام پێنج ساڵ دوای راگەیاندنی پڕۆسەكە لە ساڵی 2014ەوە، حكومەتی هەرێم بە تایتڵی ئابووری سەربەخۆ، نەوتی هەرێمی سەربەخۆ فرۆشت!! بە دونیایەك تایتڵی رەنگاورەنگ و خەون و وەهمی گەورە دەورە درا، بەجۆرێك دەوترا لە فرۆشتنی نەوتەكە دا هەر هاووڵاتییەك 700 دۆلاری نەوتی پێدەدرێت، بە سەركەوتنی گەورە و مێژوویی باسی بۆ هۆنرایەوە، كەچی:
*دوای دەساڵ رۆژی 4/4/2023 لە بەغدا ئیمزای تەسلیمكردنی نەوتی هەرێم و فرۆشتنەكەی درایەوە بە بەغدا، مەسرور بارزانی لەوێ بوو، ئەمیش بە سەركەوتنی میژوویی باس دەكرێت!
*دوای دە ساڵ لە سەربەخۆیی ئابووری و فرۆشتنی نەوت، دەهۆڵی سەركەوتنە گەورەكە، هەرێمی كوردستان 32 ملیار دۆلار قەرزدارە.
* دوای 10 ساڵ لە دەهۆڵی سەركەوتنی سەربەخۆیی ئابووری، حكومەت هیچ ساڵێك پڕۆژەیاسای بودجەی نەناردووەتە پەرلەمانی كوردستان بۆ پڕۆژە و ئاوەدانی!
* دوای دەساڵ لە سەركەوتنی سەربەخۆیی ئابووری، سندوقی داهاتی نەوت، سفر داهاتی تێدابوو بە 32 ملیار دۆلاری قەرزەوە.
* دوای 10ساڵ لە سەركەوتنە گەورەكە، پڕۆژەی كەپكۆ بوو بە پەكوو (لە نیعمەتی نەوت).
* پێش دەساڵ، ئابووری سەربەخۆ سەركەوتنی گەورەبوو، دوای دەساڵیش فروشتنی لەرێی كۆمپانیای سۆمۆی بەغداوە هەر سەركەوتنی گەروەیە!، سەربەخۆیی و تەسلیمكردن چۆن هەردووكیان دەبن بە سەركەوتن!
*دوای دەساڵ، سەربەخۆیی ئابووریی، ئەگەر سەركەوتن بوو، بۆ بەردەوام نەبوو، كوا سیماكانی سەركەوتنی هەرێم؟ ئەگەر تەسلیمكردنیش سەركەوتنە، ئەدی بۆچی 10 ساڵ پێش ئێستا نەتان كرد، بە راستی 10 ساڵ زۆرە!
*سەربەخۆیی ئابووری نەوت، ئەوكات پارتی خۆی كرد بەخاوەنی سەركەوتنەكە و تەسلیمكردنەكەشی مەسروربارزانی خۆی دەكات بە پاڵەوانی سەركەوتن، دەشڵێت كەس ناكەم بە شەریكی ئەم سەركەوتنە و لەتویتەری خۆی وایجریواندووە!
*تازە 10 ساڵ، خەڵكی كوردستان باجی قەیران و 32 ملیار قەرزی نەوت و نەهامەتیەكانی دا، بەڵام گرنگە گەیشتبنە ئەو باوەڕەی سەرۆك بافڵ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان: "كە نەوت و داهات بۆ ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بێت"، خەڵكیش پێشوازی لەم پاڵەوانانە دەكات كە نەوت و داهات بۆ خزمەت بێت!
بهشی مۆنیتهرینگ
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

