قوباد تاڵەبانی: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دەرفەتەدا بکەین و لەباری نەبەین
کوردستان 07:44 PM - 2023-04-04
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت، "لە دوای نزیکەی دە ساڵ قەیران و ناخۆشی، ئێستا دەرفەتێکی زێڕین هاتووەتە ئاراوە, دەبێت هەموو لایەکمان بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دەرفەتەدا بکەین بۆ راستکردنەوەی هەڵەکانی رابردوو و گەڕاندنەوەی هیوا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".
دەبوو پێشتر ئەم کارەمان بکردایە، نەک دوای بڕیاری دادگا نێودەوڵەتییەکان
قوباد تاڵەبانی جێگری
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک،
ئەمڕۆ سێ شەممە ٤-٤-٢٠٢٣، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت: "لەم
بارودۆخەی ئێستادا، چ لەڕووی یاساییەوە بێت، چ لەڕووی دەسەڵاتەکانی حکومەتی فیدرالییەوە
بێت، رێگایەکی تر لەبەردەم حکومەتی هەرێمدا نەبووە جگە لە رێککەوتن و رەزامەندی لەسەر
فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە".
"ئەگەر
چی دەبوو پێشتر و بەڕەزامەندی خۆمان ئەم کارەمان بکردایە، نەک دوای بڕیاری دادگا نێودەوڵەتییەکان،
بەڵام ئێستاش هەر بەهەنگاوێکی دروستی دەزانین لەپێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی
نەوتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی یەکجاری ئەم کێشەیە لەداهاتوودا"،
قوباد تاڵەبانی وادەڵێت.
گرنگ نییە کێ نەوت دەفرۆشێت، گرنگ ئەوەیە مووچە و خزمەتگوزاری دابین بکەین
جێگری سەرۆکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات: "پێشتر لەچەندین بۆنەدا جەختمان کردووەتەوە؛
گرنگ نییە کێ نەوت دەفرۆشێت، گرنگ ئەوەیە بتوانین موچەی مووچەخۆران دابین بکەین و
خزمەتگوزاری پێویست پێشکەش بکەین و لەهەمانکاتدا هەنگاو بنێین بەرەو رێککەوتن لەسەر
یاسای نەوت و گاز و پەسندکردنی یاسای بودجە و گێڕانەوەی سەقامگیری ئابوری لە هەرێمی
کوردستان".
"ئێستا
کاتی ئەوە نییە خۆمان بە پاڵەوان دەرخەین، کاتی ئەوەیە دان بەهەڵەکانماندا بنێین بۆ
ئەوەی بەڕوونی گرفتەکان ببینین و چارەسەریان بکەین لەپێناو خۆشگوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی
کوردستان. ئێستا کاتی ئەوەیە ئەو نیازپاکییەی ئێستا هەیە وەک دەرفەتێک بقۆزینەوە هەموو
لایەکمان هەوڵ بدەین یاسای نەوت و گاز و یاسای بودجە بە باشترین شێوە و لە نزیکترین
ماوەدا پەسند بکرێت"، جێگری سەرۆکی حکومەت وادەڵێت.
لەمەودوا هیچ بیانوویەک نامێنێت
دەشڵێت: "هەرێمی
کوردستان لە ماوەی نزیکەی دە ساڵی رابردوودا زیانی گەورەی بەرکەوت، گەشەی ئابوری و
بەشێکی زۆری پڕۆژەکان وەستان، پێدانی موچەی موچەخۆران تووشی گرفت بوو، لەو ماوەیەدا
بەهۆی ناسەقامگیری و نەبوونی بەرچاوڕوونی لە داهات، هەرێمی کوردستان بەبێ یاسای
بودجە بەڕێوەچووە، هەموو ئەمانەش هۆکاربوون بۆ کەمبوونەوەی متمانەی هاووڵاتیان بە
دامەزراوەکان، بۆیە لەمەودوا هیچ بیانوویەک نامێنێت لەبەردەم پەسەندکردنی بودجەیەکی
شەفاف لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە".
"لە
ئێستا بە دواوە و لە دوای ئەم رێککەوتنە، گەشبینین هەموو لایەکمان بە ئەزمون وەرگرتن
لە رابردوو هەوڵەکانمان چڕبکەینەوە بۆ بونیادنی حکومڕانییەکی دروست و متمانەی هاوڵاتیان
بە دامەزراوەکان بەهێز بکەینەوە. پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان وەگەربخەینەوە، لە چوارچێوەی
یاسای بودجەدا شەفافییەت پەرە پێ بدەین و دادپەروەری لە دابەشکردنی داهات و خزمەتگوزارییەکان
لەنێوان هەموو پارێزگاکاندا بەبێ جیاوازی دابین بکەین"، قوباد تاڵەبانی
وادەڵێت.
ئەوەش دەخاتەڕوو: "لە
دوای نزیکەی دە ساڵ قەیران و ناخۆشی، ئێستا دەرفەتێکی زێڕین هاتووەتە ئاراوە، پێشتر
زۆرجار دەرفەتەکان لەباردەچوون، هەربۆیە دەبێت هەموو لایەکمان بەرپرسیارانە مامەڵە
لەگەڵ ئەم دەرفەتەدا بکەین، نەک هەر نەهێڵین لەبار بچێت، بەڵکو بیقۆزینەوە بۆ
راستکردنەوەی هەڵەکانی رابردوو و گەڕاندنەوەی هیوا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

