سۆمۆ كۆتایی به هه‌ڕاجكردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌هێنێت؟
کوردستان 05:23 PM - 2023-04-02
PUKMEDIA
مەلەفی نەوت
یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان به‌ژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی خستووته پێش
به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حزبییه‌و له‌و پێناوه‌شدا هه‌وڵی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدای
له‌سه‌ر پرسی نه‌وت داوه‌و پێیوایه له‌به‌غداوه ده‌توانرێن خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی
هه‌رێمی كوردستان بكرێت و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌رێگه‌ی سۆمۆوه به رێگه
راسته‌كه ده‌زانێت و پسپۆرێكی بواری گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان ده‌ڵێت: "سۆمۆ كۆتایی
بهههڕاجكردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌هێنێت".
بافڵ
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌نوێترین په‌یامی دا له‌باره‌ی
پرسی نه‌وته‌وه رایگه‌یاند: "پێویسته كۆمپانیای سۆمۆ نه‌وتی هه‌رێمی
كوردستان بفرۆشێت و كۆی داهاتی نه‌وت له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق بچێته یهكخهزێنهوه،
هه‌روه‌ها پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه و داهاتی عیراق دیاری بكرێت و مووچه‌ی
فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی هه‌رێم گه‌ره‌نتی بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سیسته‌می
به‌نزین، نه‌وت و گازوایلی هه‌رێمی كوردستان ببه‌سترێته‌وه به عیراق و به‌هه‌مان
نرخ بدرێته‌وه به هاووڵاتیان".
هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێی سۆمۆوه ئابووری هه‌رێم جێگیر ده‌كات
د.
خالید حه‌یده‌ر ئابوریناس و مامۆستای زانكۆی سلێمانی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
"ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه حكومه‌تی عیراق ناچارده‌كات
كه مووچه و بودجه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌كاتی خۆیدا بنێرێت و به‌مه‌ش سوودی زۆر
به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نرێت و ئابورییه‌كی سه‌قامگیر له هه‌رێمی
كوردستان دێته ئاراوه".
"ئه‌گه‌ر
حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه نه‌وت هه‌نارده بكات زیاتر له‌و داهاته‌ی ئێستای
ده‌ستده‌كه‌وێت و تاڕاده‌یه‌كی زۆریش شه‌فافییه‌ت به‌دیده‌كرێت كه به‌داخه‌وه
له داهاتی سه‌ربه‌خۆدا نه‌مانبینی"، د. خالید حه‌یده‌ر واده‌ڵێت.
ده‌شڵێت:
"دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان به‌نرخێكی هه‌رزان و له‌كاتی خۆیدا به‌سه‌ر
هاووڵاتیاندا سوودێكی تری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمه له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه و ئه‌و
جیاكارییه‌ی پێشتر له‌نێوان پارێزگاكانی عیراق و هه‌رێم هه‌بوو، نامێنێت و خه‌ڵك
به‌نرخی هه‌رزان سووته‌مه‌نی ده‌ستده‌كه‌وێت".
جیاكاری دابه‌شكردنی داهات و هه‌ڕاجی نه‌وت
ناشه‌فافی
و نادادی له‌داهاتی نه‌وت و گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان و هه‌ڕاجكردنی نه‌وتی هه‌رێمی
كوردستان وایكردبوو خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان خوازیاربن نه‌وت له‌رێگه‌ی سۆمۆوه بفرۆشرێت
و كۆتایی به‌و نادادییه بهێنرێت كه به‌ناوی ئابووری سه‌ربه‌خۆوه هاتبووه
ئاراوه.
رێبوار
محه‌مه‌د ئه‌مین پسپۆڕ له بواری گرێبه‌ستی نه‌وت و گاز به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
"ناشه‌فافی له پرسی نه‌وت و گوێنه‌گرتنی حكومه‌ت له لایه‌نه‌كان و هه‌ڕاجكردنی
نه‌وتی هه‌رێم وایكردبوو خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت لایه‌نه‌كانیش خوازیاربن نه‌وت له‌ڕێگه‌ی
به‌غداوه بفرۆشرێت، چونكه پڕۆسه‌ی به‌ناو ئابوری سه‌ربه‌خۆ زیانی له‌سوود بۆ خه‌ڵكی
هه‌رێمی كوردستان زیاتربوو".
" ناڕاستی
داتاكانی حكومه‌ت، متمانه‌ی له‌نێوان هاووڵاتی و حكومه‌تدا نه‌هێشتبوو، هه‌روه‌ها
جیاكاری له‌داهاتی نه‌وت ئه‌وه‌ش لایه‌نه‌كانی بێزاركردبوو، ئه‌مانه‌ش هۆكار بوون
بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك تاڕاده‌یه‌ك خۆشحاڵبێت كه نه‌وت له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه بفرۆشرێت".
یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان ساڵانێكه هه‌وڵ بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و كۆتاییهێنان به
ناكۆكییه‌كان و كاری پێكه‌وه‌یی و داواكردنی مافه‌كانمان له به‌غدا ده‌كات و پێیوایه
له‌و رێگه‌یه‌وه زیاتر ده‌توانرێت خزمه‌تی كومه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكرێت ئه‌وه
رێگه راسته‌كه‌یه.
حكومه‌تی
عیراق كارتێكی دیكه‌ی یاسایی له‌دژی هه‌نارده‌ی سه‌ربه‌خۆی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا
كه‌وته ده‌ست و پێشتریش كارتی دادگای فیدراڵی له‌ده‌ستبوو بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسای
نه‌وت و غازی هه‌رێم له‌كاتێكدا رۆژانه حكومه‌تی هه‌رێم 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت
هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كات و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیش به‌ڕه‌سمی پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی
دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات،
"ئه‌م بڕیاره نابێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا
و ئه‌نكه‌ره".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

