كابینەی نۆ كەوتووەتە بەر شاڵاوی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان
کوردستان 05:00 PM - 2023-03-29
PUKMEDIA
كابینەی نۆ كەوتووەتە بەر شاڵاوی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان
كابینەی نۆ لەبارەی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و بەتەسككردنەوەی ئازادییەكان كەوتووەتە بەر شاڵاوی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان و دەسەڵاتی جێبەجێكار كە حكومەتی هەرێمە پشكی شێری لەو پێشێلكارییە بەردەكەوێت، كە كاریگەری خراپ لەسەر ناوناوبانگی هەرێم دادەنێت.
سەرۆكی حكومەت راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بەهەند وەربگرێت
شادی نەوزاد ئەندامی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافەكانی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان كە باس لە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت لەم كابینەیەدا دەكەن كاریگەری نەرێنی زۆر لەسەر ناوناوبانگی هەرێمی كوردستان دەبێت".
"ئەگەر حكومەتی هەرێم پێیوابێت ئەم پێشێلكارییانەی مافی مرۆڤ هەروا بەئاسانی لەرووی نێودەوڵەتییەوە تێدەپەڕێت ؟ لە هەڵەدایە و وەڵامدانەوەی لەلایەن راسپاردە نێودەوڵەتییەكانییش فریای دۆخ و ناوناوبانگی هەرێم ناكەوێت" شادی نەوزاد وادەڵێت.
حكومەت پشكی شێری لەپێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بەردەكەوێت، بۆیە پێویستە سەرۆكی كابینەی نۆ ئەو راپۆرتە نێودەوڵەتیانە بەهەند وەربگرێت و نكوڵی لە ناوەڕۆكەكانیان نەكات.
دەشڵێت: "حكومەت وەك لایەنی جێبەجێكار پشكی سەرەكی لەپێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بەردەكەوێت، بێگومان پەرلەمانیش ئەگەر كەمتەرخەمی كردبێت لە هەواركردنەوەی ئەو یاسایانەی پێشێلی مافی مرۆڤی تێدایە پریشكی بەردەكەوێت".
ئەندامەكەی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافەكانی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاند: "سەرۆكی كابینەی نۆ پێویستە ئەو راپۆرتە نێودەوڵەتیانە بەهەند وەربگرێت و بەشێوازێك وەڵام بدرێنەوە كە لەسەر ناوناوبانگی هەرێمی كوردستان نەكەوێت، بیگومان نكۆڵیكردن دادی هەرێم نادات".
مافی مرۆڤ پارێزراو نییە
رۆژانە پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە هەرێم دەخرێنەڕوو، بەڵام حكومەت لەهەوڵی پەردەپۆشكردنیانەو لەزاری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانەوە پاكانە دەكات.
پێشتر گوڵستان سەعید جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافەكانی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "وەكو لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان درك بەوە دەكەین كە پێشێلكاریی مافی مرۆڤ هەیە و كاتێك راپۆرتێك لەسەر پێشێلكاری مافی مرۆڤ بڵاودەكرێتەوە پێویستە چارەسەر بكرێت نەك هەوڵی پەردەپۆشكردنی بدرێت و رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان پاكانەی بۆ بكات".
"مافی مرۆڤ لەهەرێم پارێزراو نییە، بۆیە گرنگە هەموو ئەو دەزگایانەی كە پەیوەندیدارن بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤەوە، بەپێی رێككەوتننامە جیهانییەكان كە عیراق ئیمزای كردووە و هەرێمی كوردستانیش بەشێكە لە عیراق، پابەندبن پێوەی"، گوڵستان سەعید وایوت.
لە كابینەی نۆدا دەستوەردان لەكاروباری دادگاكان تۆختر بووەتەوە
ناوەڕۆكی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان باس لە واقیعی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەكەن، چونكە مافی مرۆڤ لەوپەڕی خراپیدایە و دەستوەردان لەكاروباری دادگاكان بەڕوونی دیارە.
پارێزەر بەشدار حەسەن كە لەلایەن نوسینگەی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ و كاری سەر بەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا خەڵاتی جیهان بۆ بەرگریكردن لەمافەكانی مرۆڤی پێبەخشرا، بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئێمە بە هەموو شێوەیەك پشتگیری ناوەڕۆكی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان دەكەین كە 100% باس لە واقیعی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەكەن و مافی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان لەوپەڕی خراپیدایە".
"دەستوەردان لەكاروباری دادگاكان هۆكاری سەرەكی پێشێلكردنی ئەو مافی مرۆڤەیە لە هەرێم كە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان باسی لێوەدەكەن، كە لەم كابینەیەدا تۆختر بووەتەوە" پارێزەر بەشدار حەسەن وادەڵێت.
جگە لە جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق و ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر چەندین رێكخراوی نێودەوڵەتی وەك رێكخراوی نێودەوڵەتی چاودێری مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان (هیومان رایتس وۆچ) و (، رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و پێگەی فۆرن پۆڵیسی ئەمریكی، لەبارەی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان راپۆرتیان بڵاوكردوەتەوە، كە كاریگەری نەرێنی لەسەر ناوبانگی هەرێم دادەنێت، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لەبری چارەسەر، سەرقاڵی پەردەپۆشكردنی راپۆرتە نێودەوڵەتیيەكانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

