بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ملزمە؟
بیروڕا 09:43 AM - 2023-03-27
PUKMEDIA
بەهجەت ئەحمەد
بەهجەت ئەحمەد
دوای راگەیاندنی توركیا بۆ ئامادەبوونی بۆ جێبەجێكردنی بریاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی كە دژی دەرچوو، پرسیارگەلێكی زۆر دەكرێت ئایا توركیا دەیتوانی بڕیارەكە جێ بەجی نەكات؟
بەپێی یاسایی نێودەوڵەتی، هەر رێكەوتنێكی دەولی كە لە نێوان دوو وڵات یاخود زیاتر دەكرێت شێوازی چارەسەر كردنی كێشەكان دیاری دەكرێت، كە بە شێوەیەكی گشتی سێ جۆرە: 1- المساعی الحمیدە (هەوڵی چاكەخوازی) 2- التوفیق (نێوەندگیری) 3- التحكیم (ناوبژیوانی) كە دوو رێگاكەی یەكەم تەنها لەشێوەی پێشنیار دەیدات بە هەردوو لایەنی ناكۆكی و هیچ شێوەیەكی ئلزامی نییە لایەنەكان دەتوانن پابەندبن یاخود نا، بەڵام تحكیم جیاوازە، بەهۆی ئەوەی كە هەردوو لایەن لەكاتی ئیمزاكردنی رێككەوتن نامەكە لایەنێك دیاری دەكەن بۆ تحكیم، كە ئەمیش دوو جۆرە یەكەم تحكمی رێكخراو، وەك ئەو 9 دەزگای تەحكیمی ناسراوەی كە هەیە لە جیهاندا، لە رێككەوتنی نێوان توركیا و عیراق دادگای ناوبژیوانی نێودەولەتی هەلبژێراوە، دووەم هەندێك جار هەردوو لایەن دوای روودانی كێشەكە بەرێككەوتنێك دوای روودانی كێشەكە دەزگایەك دیاری دەكەن، لە هەردوو حاڵەتەكەدا ئەو دوو لایەنە چەند بڕیارێك دەدەن ئەویش، هەردووكیان پابەندبوونی خۆیان بە بڕیاری دادگای تەحكیمەكە دەردەبڕن، هەردوو لایەن ئەو یاساییەی كە جێبەجی دەكرێت بۆ یەكلایی كردنەوەی دۆسیەكە دیاری دەكەن ئەگەر پەیڕەوەی ناوخۆی ئەو دەزگایە رێگە بدات، بەشی سێیەم ناوبژیوانەكان دیاری دەكەن لەگەل ژمارەیان، هەموو ئەم رێكارانە لەگەڵ داواكە پێشكەشی دەزگای تەحكیم دەكەن پێش ئەوەی رێكارەكان دەست پێبكات.
سەرەڕای ئەم رێكارانە، نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ پاراستنی متمانەی بازرگانی نێودەوڵەتی رێككەوتنی نیۆیوركی ساڵی 1958 رێكخستووە كە تا ئێستا 168 وڵات بوونەتە ئەندامی ئەو رێككەوتنە كە عیراق و توركیای تێدایە، بەپێی ماددەی 5 الزامی لایەنی دۆراوی كردووە كە دەبێت بڕیارەكە جێبەجی بكات تەنها لە چەند حاڵەتێكی دیاری كراو نەبێت كە ئەویش پەیوەندی بەبوونی كەم و كورتی هەیە لە رێكارەكانی پێش تۆماركردنی داواكە.
بۆیە ئەم بڕیارەی دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس ملزم بۆ توركیا یاخود هەر وڵاتێكی تر كە لە یەكێك لە دادگاكانی تحكیم دامەزراوی بێت یاخود رێككەوتن بڕیار لە دژی دەردەچێت و ناتوانیت نكوڵی بكات لە جێبەجی كردنی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

