ئەمریکا لەمافی مرۆڤی هەرێم نیگەرانەو راسپاردە نێودەوڵەتییەکانیش پاکانە دەکات
کوردستان 03:09 PM - 2023-03-24
PUKMEDIA
پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
تادێت پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان روو لە
زیادبوون دەکات و لەو چوارچێوەیەشدا ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نوێترین راپۆرتیدا
نیگەرانی خۆی لەو بارودۆخە دەربڕیوە و دەڵێت: "دۆخی رۆژنامەنووسان و ئازادی رادەربڕین
لە ئاستێکی خراپدایە".
پێشتریش ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتی ئهمریكا له ههولێر هۆشداری به حكومهتی ههرێمدابوو لەبارهی پاشهكشێی مافهكانی مرۆڤ
و پێشكارییهكان و رایگهیاندبوو: "ئهمریكا نیگهرانه له پاشهكشێی مافهكانی
مرۆڤ و ئازادی رادهربڕین له بهشێكی ههرێمی كوردستان" .
دەبێت کێشەکان چارەسەر بکرێن، نەک پەردەپۆش بکرێن
لەوبارەیەوە گوڵستان سەعید جێگری
سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی
کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA راگەیاند:
"وەکو لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان درک بەوە دەکەین کە پێشێلکاری
مافی مرۆڤ هەیە".
"ئەگەر
راپۆرتێک لەسەر پێشێلکاری مافی مرۆڤ بڵاودەکرێتەوە مانای ئەوە نییە پەردەپۆش
بکرێت، دەبێت چارەسەر بکرێت نەک رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەجیاتی دەزگای
سەربەخۆی مافی مرۆڤ پاکانە بۆ ئەوە بکات کە مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان
پارێزراوە"، گوڵستان سەعید وادەڵێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی
ساڵانەی خۆی کە سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاویکردووەتەوە، لە چەند
بەشێکی راپۆرتەکەدا باس لە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەکات و باسی خراپیی دۆخی زیندانەکان و لێدان و ئەشکەنجەدانی
دەستگیرکراوان دەکات لەگەڵ سزا نەدانی ئەوانەی پێشێلکاریی و توندوتیژییان ئەنجام
داوە لەلایەن حکومەتەوە.
یاسا بۆ هەمووان وەک یەک جێبەجێ ناکرێت
لە هەرێمی
کوردستان یاسا بۆ هەمووان وەک یەک جێبەجێ ناکرێت، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان
باپەندبێت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا بۆ هەمووان وەکو یەک جێبەجێ بکات.
جێگری سەرۆکی لیژنەی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافەکانی
مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت: "یاسا بۆ هەمووان وەکو یەک جێبەجی ناکرێت
و ئەو شوێنانەی کە تایبەتن بە گرتن و گواستنەوە لەرووی مرۆیی و تەندروستییەوە
گونجاو نین".
ئاماژە بەوەش دەدات: "مافی مرۆڤ
نەپارێزراوە، بۆیە گرنگە هەموو ئەو دەزگایانەی کە پەیوەندیدارن بە پاراستنی
مافەکانی مرۆڤەوە، بەپێێ رێککەوتننامە جیهانییەکان کە عیراق ئیمزای کردووە و
هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە عیراق، دەبێت پابەندبێت بەوەی کە مافەکانی مرۆڤ
بپارێزێت".
دەسەڵاتدارانی هەرێم بەردەوامبوون لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ
پێشتریش رێكخراوی چاودێریی مافهكانی
مرۆڤ - هیومان رایتس وۆچ، راپۆرتی ساڵانهی خۆی لهبارهی رهوشی مافهكانی مرۆڤ و
پێشێلكارییهكان بهرامبهر ئازادی رادهربڕین له سهرانسهری جیهان له ساڵی
2022 بڵاوكردهووەتەوە و رایگەیاندبوو: " "دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوون لە
هەڕەشەکردن لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و لایەنگرانی کۆمەڵگەی مەدەنییان کردە
ئامانج، سەرەڕای راگەیاندنی پلانێکی نوێی پێنج ساڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی مافی
مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان."
هەر
لەبارەی راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە
هەرێمی کوردستان، بەشدار حەسەن سەرۆکی
تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە PUKMEDIA ی
راگەیاندبوو، راپۆرتەکە ۱٠٠٪ باس لە واقیعی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات، لەبەرئەوەی
بەداخەوە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان لەوپەڕی خراپی دایە و رۆژ
بە رۆژ پێشێلکارییەکان زیاتر دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

