وتەبێژی ئین سلێمانی: فیستیڤاڵی نەورۆزی سلێمانی سەرکەوتووبوو
کوردستان 11:43 AM - 2023-03-21
PUKMEDIA
شەقامی سالم
بەرنامەی پلاتفۆرمی ئین سلێمانی بۆ فیستیڤاڵی نەورۆز وەک خۆی جێبەجێ کراو، وتەبێژی پلاتفۆرمی ئین سلێمانیش دەڵێت: "بەراورد بە ساڵی رابردوو گەشتیارێکی زۆر زیاتر بۆ نەورۆز رویان لە سلێمانی کردووە".
هەژان هێرش وتەبێژی پلاتفۆرمی ئین سلێمانی تایبەت بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "ئەو بەرنامەیەی بۆ فیستیڤاڵی نەورۆزی ئەمساڵی سلێمانی لەلایەن پلاتفۆرمی ئین سلێمانییەوە دانرابوو وەک خۆی جێبەجێ کراو سەرکەوتوو بوو، تەنها ئەوە نەبێت کەبەهۆی کەشوهەواوە ئاهەنگەکەی شەو لە شەقامی سالم نەکرا".
"بەهۆی ئەو فیستیڤاڵە گەورەیەی ئەمساڵ لە سلێمانی بۆ نەورۆز کرا ژمارەیەکی زیاتر لە ساڵی رابردوو گەشتیار رویان لە پارێزگاکە کردبوو، کەلە ئایندەدا ئامار و جیاوازییەکانی گەشتیاران بەراورد بە پار دەخەینە روو"، هەژان هێرش وایوت.
دەشڵێت: "لەگەڵ ئەوەی لە 17 ی مانگەوە چالاکییەکانی فیستیڤاڵی نەورۆز لە سلێمانی دەستیپێکردبوو ، بۆ یەکەم جار بوو لە فیستیڤاڵی نەورۆزدا ماراسۆنی نێودەوڵەتی ئەنجام بدرێت و خەڵاتی زۆر تایبەت بەسەر سەرکەوتواندا دابەش بکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە بۆ یەکەم جار لە مێژووی سلێمانیدا لەلایەن سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عیراقەوە ئاگری نەورۆز بکرێتەوە، لەهەمان کاتدا زیاتر لە 50 باڵوێز و کۆنسوڵ و دیبلۆماتکارانی وڵاتان لەنەورۆزی ئەمساڵی پارێزگای سلێمانیدا بەشداربوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

