سلێمانی نەورۆزێکی جیاوازی بەڕێکرد
کوردستان 10:02 PM - 2023-03-20
PUKMEDIA
کردنەوەی ئاگری نەورۆز لەلایەن سەرۆک کۆماری عیراقەوە
بۆ یەکەم جار لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری عیراق و سەرۆکی
پەرلەمانی عیراق و 58 باڵیۆز و دیپلۆماتكاری وڵاتان، ئاگری نەورۆز
کرایەوە.
لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ دوو شەممە 20-3-2023، بە ئامادەبوونی د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق و محەمەد
حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق و 58 باڵیۆز و کونسوڵ و دیپلۆماتکاری وڵاتان،
ئاگری نەورۆز کرایەوە.
بۆ یەکەم جارە سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بەشداری کردنەوەی ئاگری نەورۆز دەکات
لە شاری سلێمانی، لەگەڵ 58 باڵیۆز و
کونسوڵ و دیپلۆماتکاری وڵاتان لە عیراق.
هەر لە شاری
سلێمانی، پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی لە رۆژی 17ـی مانگەوە چالاکییە
جۆراوجۆرەکانی بۆ جەژنی نەورۆز دەستپێکردووە و تا ئەمڕۆ 20ـی مانگ بەردەوامی هەبوو، کە بەشێک لە چالاکییەکانیان
بریتیبوون لە ئەنجامدانی کۆنسێر و رێکخستنی ماراسۆنێکی نێودەوڵەتی کە خەڵات بەسەر
هەردوو رەگەزدا دابەشکرا و چالاکییەکی دیکەیان بریتیبوو لە رێکخستنی گەورەترین کەرنەڤاڵی
تایبەت بە منداڵان، هەروەها ئاگری نەورۆزیان لە بەردەم سیتی ستار دا کردەوە و بە
بەشداری 300 کچ و کوڕی مەشخەڵ بەدەست
ئاگری نەورۆزیان بردە چیای گۆیژە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

