خۆسه‌پێنی و مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت په‌رله‌مان چۆڵده‌كات
کوردستان 01:20 PM - 2023-03-03
PUKMEDIA
پەرلەمانی کوردستان
پشتگوێخستنی ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی
خه‌ڵكن و سه‌پاندنی بڕیاری زۆرینه، په‌رله‌مان به‌ره‌و چۆڵكردن ده‌بات، به‌شێك لهپهرلهمهنتارانیش
پێیانوایه كه فراكسیۆنی پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان
زه‌لیل بێت و نه‌توانێت وه‌ك پێویست به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتی: ده‌بێت بپرسین بۆ په‌رله‌مان چۆڵبووه؟
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له دووه‌مین كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر
رایگه‌یاندبوو: "ده‌بێت ئه‌وه بپرسین ئایا له په‌رله‌مان كێشه‌مان چییه؟ بۆ
په‌رله‌مانتاران له‌په‌رله‌مان دێنه ده‌ره‌وه‌و چۆڵی ده‌كه‌ن؟ ئێمه پێمان وایه
ته‌نانه‌ت به‌شێكی حزبه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ به‌شێكی پارتی له حكومه‌ت و په‌رله‌مان
كێشه‌یان هه‌یه، به‌ڵام خۆ ده‌توانین په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر كێشه‌كان و چاره‌سه‌ریان
بكه‌ین و په‌رله‌مان جێی ده‌نگ و ره‌نگی هه‌موان بێت بێ جیاوازی".
حكومه‌ت گوێی له‌په‌رله‌مان نه‌گرتووه
ئیسماعیل عه‌لی سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی
لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
"هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ناڕازیبووین له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، چونكه ئه‌دایه‌كی
لاوازیی هه‌بوو، هه‌روه‌ها لایه‌نی زۆرینه هه‌رشتێكیان مه‌به‌ست بوایه تێیانده‌په‌ڕاند
و گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و نیشتمان نه‌ده‌درا، زۆرینه بڕیاری ده‌دا".
"له‌م خوله‌دا وه‌ك پێویست
گرنگی به پرۆژه‌كانی تایبه‌ت به‌خزمه‌تی خه‌ڵك نه‌درا، پڕۆژه‌مان پێشكه‌شكردووه
82 په‌رله‌مانتار ئیمزای له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام حكومه‌ت ئاماده‌نه‌بووه پرۆژه‌كه‌مان
بۆ بنێرێته‌وه"، ئیسماعیل عه‌لی واده‌ڵێت.
یه‌كێتی 21 پرۆژه‌ی پێشكه‌شكردوه‌و وه‌ڵام نه‌بووه
له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا زۆرینه‌ی
ئه‌و پرۆژانه‌ی پێشكه‌شی حكومه‌ت كراون، وه‌ڵام نهدراونهتهوهو ئه‌مه‌ش هۆكارێكی
گرنگه بۆ چۆڵكردنی په‌رله‌مان.
فه‌یسه‌ل عه‌باس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "هەندێك پرۆژە یاسا هەن پێشكەشی حكومەت
دەكرێت و وەڵام نەدراوینەتەوە، بەڵام فراكسیۆنی یەكێتی كار لەسەر ئەو پرۆژانە
دەكات كە لە خزمەتی گشتیدان و بەردەوامیش دەبین".
"فراكسیۆن هەیە حەزدەكات پەرلەمان بەئەرك
و رۆڵی خۆی هەڵنەسێت، هەرچەندە لەناو پەرلەمانیش فراكسیۆن هەبووە دژی پرۆژەكانمان
وەستاونەتەوە"، فەیسەڵ عەباس وایوت.
حکومت نایەوێت پەرلەمان چاودێری کارەکانی بکات
هۆكارێكی سەرەكی چۆڵبوونی پەرلەمان ئەوەیە كە دەستنەبراوە
بۆ ئەو بابەتانەی پەیوەندیان بە ژیانی خەڵكەوە هەیە و حكومەت ئەوەی دەوێت و فراكسیۆنەكانیش دژی ئەوەن.
باڵامبۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
كوردستان بۆ PUKMEDIA وتی: "زۆرینە و كەمینەكان لەپەرلەمان وایكردووە
نەتوانین لێپرسینەوە لەیەك وەزیر بكەین و چاودێرییەكی جدی كاری حكومەت بكەین".
"سەرەڕای تەواوبوونی تەمەنی پەرلەمان،
گوێنەدانی حكومەتیش بەو یاسایانەی لەپەرلەمانەوە دەردەچێت و هۆكارێكی دیكەی چۆڵبوونی
پەرلەمانە، دواجار حكومەت نایەوێت پەرلەمان چاودێری كارەكانی بێت، كەبێگومان ئەمەش
خواستی زۆرینەی فراكسیۆنەكان نییە"، باڵامبۆ محەمەد وایوت.
مامه‌ڵه‌ی پۆلیسیانه‌ی حكومه‌ت په‌رله‌مانی بهچۆڵكردن دا
مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان
وایكردووه كه لایه‌نه‌كان نیگه‌ران بن و بگه‌نه ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان چۆڵبكه‌ن،
چونكه پێیانوایه به‌شه‌كانی پێكهێنه‌ری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت كاری خۆیان بكه‌ن نه‌ك
به‌شێوازێك بێت حكومه‌ت هه‌موو بڕیارێك بدات و ده‌سه‌ڵاتێكی پۆلیسیانه دروست ببێت.
شادی نه‌وزاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "درێژكرنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان
به‌شێكه له هۆكاری چۆڵكرنی په‌رله‌مان، به‌ڵام هه‌موو هۆكاره‌كه نییه، چونكه
به درێژایی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان بینیومانه وه‌زیره‌كان چۆن وه‌ڵامی پرسیاری
په‌رله‌مانتاران ده‌ده‌نه‌وه، وه‌زیری واهه‌یه چه‌ندینجار بانگكراوه بۆ په‌رله‌مان،
به‌ڵام ئاماده نه‌بووه بچێته په‌رله‌مان".
"حكومه‌ت مامه‌ڵه‌ی پۆلیسیانه‌ی
له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كانی دیكه‌دا ده‌كات، كه به‌ڕاستی له
هه‌ندێك شوێندا گومانمان هه‌یه كه نه‌فه‌سێك مابێت تا پێكه‌وه كار بكه‌ین"،
شادی نه‌وزاد وایوت.
په‌رله‌مانی كوردستان به‌ره‌و چۆڵبوون
ده‌ڕوات و په‌رله‌مانتاران بێزاربوون له‌و شێوازه مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌خودی په‌رله‌مان
به‌ناوی زۆرینه‌وه و حكومه‌تیش به‌رامبه‌ریان ده‌یكات، هه‌روه‌ها پشتگوێخستنی ئه‌و
پڕۆژانه‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان بوون هۆكارێكی دیكه‌ن كه وایكردووه
په‌رله‌مانتاران په‌رله‌مان چۆڵبكه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی په‌رله‌مانیش
ته‌واو بووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

