قوباد تاڵەبانی: نابێت هەڵبژاردن دوابکەوێت
کوردستان 06:37 PM - 2023-02-28
PUKMEDIA
جێگری سەرۆک وەزیران و کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان
قوباد
تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، رایگەیاند؛ نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابکەوێت
و پێویستە ئامادەکاری بۆ بکرێت بەشێوازێک کە بێگەرد بێت و مافی هەموو پێکهاتەکان لەبەرچاو
بگیرێت.
قوباد
تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ ٢٨/٢، لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر، لەگەڵ
مەمەد مەولود یاکوت، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە و پێکەوە
باسی دواگۆڕانکارییە سیاسییەکانیان کرد.
لە
سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی پرسە و سەرەخۆشی لە کونسوڵی تورکیا کرد بەبۆنەی
کارەساتی بومەلەرزەکەی ئەم دواییە کە چەند شارێکی ئەو وڵاتەی گرتەوە، دواتر پێکەوە
باسی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و
بەغدایان کرد.
سەبارەت
بە رەوشی ناوخۆی هەرێم، جێگری سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بەوەدا کە؛ شاراوە نییە کێشەی
سیاسی هەیە و کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر رەوشی هەرێمی کوردستان بەگشتی. بۆ پرسی
هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانیش ئاماژەی بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لەنێوان تیمی هەڵبژاردنی
یەکێتی و پارتی، کە لەسەر پێشنیار و دەستپێشخەری سەرۆک بافڵ تاڵەبانی ئەنجامدراوە،
وتیشی: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابکەوێت و پێویستە ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی
هەڵبژاردنێکی بێگەرد بکرێت و مافی هەموو پێکهاتەکانیش لەبەرچاو بگیرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

