قوباد تاڵەبانی: بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردن لاببرێن
کوردستان 06:57 PM - 2023-02-23
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کلاوس شتڕایشەر
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کلاوس شتڕایشەر کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا جەختی کردەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنج شەمە 23ی شوباتی 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، تاوتوێی دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێم کرا و قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە؛ پێویستە ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی پێگەی هەرێم بەهێز بێت لەئاست ئاڵنگارییەکان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد کرا و تیایدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ بژاردەی یەکەم و کۆتاییمان رێککەوتنێکی گشتیگیر و درێژخایەنە و ئەمەش لە بەرژەوەندی هەموو هاوڵاتیانی عێراق و کوردستاندایە.
پرۆسەی ریفۆرم و بە تایبەت چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوو، قوباد تاڵەبانی وێڕای باسکردنی چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی هەنگاوەکانی چاکسازی، رایگەیاند؛ نابێت رێگە بدرێت ناکۆکییە سیاسییەکان کاریگەرییان لەسەر هەنگاوەکانی چاکسازی ببێت.
هەر لەبارەی دۆخی هەرێمەوە، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە؛ پێویستە هەڵبژاردن بکرێت و زیاتر دوانەکەوێت، لەگەڵ ئەوەش گرنگە پێشتر گرفت و بەربەستەکانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی متمانەی هاوڵاتیان بە هەڵبژاردن بەرز ببێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

