سه‌رۆكی حكومه‌ت موزایه‌ده به‌داهاتی سلێمانییه‌وه ده‌كات
کوردستان 11:49 AM - 2023-02-22
PUKMEDIA
شاری سلێمانی
پرۆژه‌كانی سلێمانی له‌سه‌ر داهاتی خودی پارێزگاكه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت:" سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پرۆژه‌كانی سلێمانی ته‌نها ئیمزا ده‌كات و سلێمانی پێویستی به‌و موزایه‌ده‌یه نییه"، فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاندوه:" سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕه‌زامه‌ندیداوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی زیاتر له 20 ملیار دینار بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی".
سلێمانی موزایه‌ده‌ی ناوێت خزمه‌تی ده‌وێت
شیرین یونس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" ته‌رخانكردنی پاره بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی، له‌سه‌ر داھاتی ناوخۆی سلێمانییه‌و ئه‌و بابه‌ته پێویستی به موزایه‌ده نیه".
"حكومه‌ت بۆ پرۆژه‌كانی سلێمانی ته‌نها ئیمزا ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر داهاتی سلێمانی له‌مووچه زیاتر بێت، پێویست به‌موزایه‌ده ناكات، هه‌ر خۆی بۆ پرۆژه خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا داهاتی سلێمانی سه‌رجه‌می بۆ مووچه ده‌ڕوات" شیرین یونس واده‌ڵێت.
ئیمزاكه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ جێبهجێنهكردنه
جیاكاری حكومه‌ت له‌خزمه‌تی پارێزگاكاندا به‌روونی دیاره‌و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت:"سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌یتوانیوه سه‌رۆك بێت بۆ هه‌موو پارێزگاكان و سه‌رۆكی حكومه‌ت كاتێك ئیمزا له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی سلێمانی ده‌كات واتا بۆ جێبه‌جێنه‌كردن نه‌ك جێبه‌جێكردن".
سه‌باح فەتاح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له سلێمانی جێبه‌جێ بكرێت له‌داهاتی خۆیه‌تی و هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردوه كه یه‌كێتی داوای راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی چه‌وتی حكومڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان بكات".
" سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌یتوانیوه سه‌رۆكی حكومه‌ت بێت بۆ هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێم وه‌ك یه‌ك، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌م كابینه‌یه‌دا جیاكاری ته‌واو به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیاره‌و رۆتینێكی زۆر بۆ پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كاندا دروستده‌كرێت و پرۆژه‌كان له‌م سنووره به‌مه‌به‌ست پهكدهخرێن" سه‌باح فەتاح وایوت.
ده‌شڵێت:" سه‌رۆكی حكومه‌ت كاتێك ئیمزا له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی سلێمانی ده‌كات واتا بۆ جێبه‌جێنه‌كردن نه‌ك جێبه‌جێكردن، چونكه خۆی باش ده‌زانێت داهاتی سلێمانی ته‌نها به‌شی مووچه ده‌كات، ئه‌ویش كه ئیمزای پرۆژه‌كان ده‌كات ده‌نوسێت له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆی پارێزگاكه جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر داهاتی سلێمانی زیادبوو ئیداره‌ی خۆجێی سلێمانیش ده‌توانێت پرۆژه‌كان جێبه‌جێ بكات".
فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه:" ئه‌و پارانه‌ی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك له‌سنووری پارێزگای سلێمانی ته‌رخان ده‌كرێت كه 20 ملیار دیناره، له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی خه‌رجده‌كرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

