رێكه‌وتنه سیاسییه‌كان و بنه‌مای ده‌ستووری چاره‌ی كێشه‌كان ده‌كات
کوردستان 07:48 PM - 2023-02-14
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و سه‌ركرده و هێز و لایه‌نه عیراقیه‌كان
بافڵ
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له به‌غداوه جوڵه‌یه‌كی
دیكه‌ی سیاسیی ده‌ستپێكردووه و سه‌ردانی سه‌ركرده و هێز و لایه‌نه عیراقیه‌كانی
گۆڕه‌پانی سیاسیی ده‌كات، تێیدا په‌یام و سیاسیه‌تی یه‌كێتی دووپاتده‌كاته‌وه كه
یه‌كێكه له‌هێزه سیاسییه كاریگه‌ره‌كان كه به‌شداره له بڕیار و هه‌نگاوی
سیاسیی و حوكمڕانی له عیراق دا.
سه‌رۆكی
یه‌كێتی له سه‌ردان و دیداره سیاسیه‌كانیدا پێداگره له‌سه‌ر "چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه
سیاسییه‌كان و پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كان"
حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی چه‌ندین هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوهجێبهجێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ كابینه‌كه‌ی سودانی، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه حكومه‌ت چه‌ندین هه‌نگاوی گرنگی ناوه.
عائید هیلالی ئه‌ندامی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی حكومه‌تی له‌سه‌ر پێكهێنراوه له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت زۆر گرنگه و پێوه‌ری سه‌ره‌كین بۆ كاركردنی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه و له‌ئێستادا حكومه‌ت كاری له‌سه‌ر ده‌كات".
ده‌شڵێت: "جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتنه‌كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر كاره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی ده‌بێت، له‌كاتێكدا حكومه‌ت چه‌ندین هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه، بۆیه پابه‌ندنه‌بونی به‌و رێككه‌وتنه كێشه بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی دروستده‌كات".
ده‌ستوور كۆتا خاڵهدهستوور به‌كۆتا خاڵی به‌ڕێوه‌بردنی حكومڕانی له‌عیراق داده‌نرێت و داواده‌كرێت به‌ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
عائید هیلالی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: "هه‌موان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ستوور كۆتا خاڵه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حكومڕانی و سیاسه‌ت له وڵات و هه‌ر خاڵێكی ده‌ستوریش كه بۆچونی جیاوازی له‌سه‌ر بێت مانای ئه‌وه نییه نه‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت".
"لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌توانن به رێككه‌وتن و پشتیوانی كردنی حكومه‌ت بهشێێوهیهكی گشتگیر باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكه‌ن، پێویسته له‌سه‌رمان به‌ره‌و خزمه‌تی هاووڵاتیان هه‌نگاو بنێین له‌چوارچێوه‌ی حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو كاربكرێت بۆ ده‌ربازكردنی عیراق له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی پێیدا تێده‌په‌ڕێت"، هیلالی وایوت.
یه‌كێتی كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی عیراقهچارهسهركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كان بهههنگاوێگی گرنگ ده‌زانرێت.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌سایتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌به‌غدا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان و ته‌نانه‌ت حكومه‌تیش دروستكردوه‌و بوه‌ته خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی بۆچوون و لایه‌نه‌كان له‌لایه‌ك و پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كان له‌لایه‌كی دیكه".
" لایه‌نه عیراقییه‌كان داوایان له‌سه‌رۆك بافڵ كردوه ئاماده‌یی زیاتری له‌به‌غدا هه‌بێت، تا زیاتر هاوكارو پشتیوانی حكومه‌ت بێت بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان كه حكومه‌تی له‌سه‌ر پێكهێنراوه‌و پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كان " غه‌ریب ئه‌حمه‌د واده‌ڵێت.
ده‌شڵێت: "له‌كارنامه‌ی ئه‌مجاره‌ی حكومه‌ت كۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان رۆڵیان هه‌بووه له‌نوسینه‌وه‌ی، بۆیه لایه‌نه‌كان حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی به‌حكومه‌تی خۆیان ده‌زانن و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش وه‌ك هه‌میشه خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بووه له‌پێناو خزمه‌تی زیاتری گه‌لی عیراق".
رێككه‌وتنه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عیراقهرێكهوتنی لایه‌نه‌كان كارئاسانی بۆ حكومه‌ت ده‌كات كه له‌پێناو خزمه‌تی زیاتر خه‌ڵك كارنامه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
واسق جابری شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی حكومه‌تی له‌سه‌ر پێكهێنراوه زۆر گرنگه‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ری پابه‌ندن، یه‌كێكیش له‌وانه جێگیركردنی هه‌ندێك پرۆژه یاسا و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانه كه‌له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عیراقه".
ده‌شڵێت: "رێككه‌وتنه‌كان كاره‌كانی حكومه‌ت به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات و بۆ هه‌موان روونه كه‌به‌شێكی زۆری كاره‌كانی حكومه‌ت به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه پێشتر كێشه‌ی تێكه‌وتبوو".
له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی حكومه‌تی نوێی عیراقدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵی كاریگه‌ری له‌كۆكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان و گه‌یشتن به رێكه‌وتن بینی و له‌ئێستاشدا سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌وڵه‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت خستوه‌ته‌گه‌ڕو یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان و پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كان به‌خاڵی سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی ده‌زانێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

