داواكاری خۆپیشانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخان جێبه‌جێ ده‌كرێن
کوردستان 06:13 PM - 2023-02-14
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سلێمانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و یه‌كه‌ی ئیدارییه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان
دوای
كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سلێمانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی
ئیدارییه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان سه‌باره‌ت به داخوازی خۆپیشانده‌ران، بڕیاردرا پرۆژه‌ی
ئاوی ده‌ربه‌ندیخان له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئۆهیتانهوه ده‌ستپێبكرێته‌وه‌و كاره‌بای
سنووره‌كه‌ش دوو سه‌عاتی دیكه زیاد كرا‌و هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری و شوێنی مانه‌وه‌ی پزیشكه‌كانی
نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان نوێده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ
سێ شه‌ممه 14-2-2023، كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سلێمانی جێگری سه‌رۆك
وه‌زیران له‌گه‌ڵ قائیمقام و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان،
سه‌باره‌ت به داواكاریی مانگرتوان و خۆپیشانده‌رانی قه‌زاكه به‌ڕێوه‌چوو، له‌كۆبوونه‌وه‌كه
بڕیاردرا داواكاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكرێن و كۆتایی به‌خۆپیشاندان بهێنرێت.
هه‌روه‌ها
نوسینگه‌ی سلێمانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا له‌گه‌ڵ مامۆستایانی
ئاینی و كه‌سایتی كۆمه‌ڵایه‌تی و تیكۆشه‌رانی دێرین و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كانی
قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان جه‌ختی له‌جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران كرده‌وه،
دواتر بڕیاردا قائیمقام و مامۆستایانی ئاینی سه‌ردانی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و ناوه‌ڕۆكی
كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ باس بكه‌ن، تاكو
كۆتایی به مانگرتن و خۆپیشاندان بهێنرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری
نوسینگه‌ی سلێمانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بهڵێنیدا له‌رۆژانی داهاتوودا رێكاره‌كانی
دهستپێكردنهوهو پێدانی سولفه به به‌ڵێنده‌ر ته‌واو بكرێن و ده‌ستبه‌كاره‌كانی
بكاته‌وه، هه‌روه‌ها لە ئەمڕۆوە له شه‌وو رۆژێكدا دوو سه‌عات كاره‌بای سنوره‌كه زیاد کرا،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاردرا به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری و شوێنی مانه‌وه‌ی
پزیشكه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و كێشه‌و داواكاری فه‌رمانگه‌كانی قه‌زاكه
چاره‌سه‌ر بكرێن و له‌و باره‌یه‌شه‌وه میكانزمی جێبه‌جێكردنیان دانراو به‌رێوه‌به‌ری
یه‌كه ئیدارییه‌كانیش راسپێردران بۆ كار‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
هه‌روه‌ك
به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سلێمانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، وه‌ك هه‌میشه ده‌رگای
نوسینگهکەمان كراوه‌یه به‌رووی خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان و داوای ره‌وای خه‌ڵك به‌شێوه‌ی
مه‌ده‌نیانه تا جێبه‌جێ بكرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

