رۆژی مورافەعەی كوبرا
بیروڕا 12:35 PM - 2023-02-09
ئارام سەعید
سەرۆك مام جەلال و ئارام سەعید، 9-2-2004 بەغدا
نووسينی.. ئارام سەعید
ئەوكات بەندە بەڕێوەبەری نوسینگەی كوردسات بووم لەبەغدا، ئەو رۆژە لە ئەنجومەنی حوكم بووم كە كۆبونەوەی ئەنجومەنی حوكم هەبوو، چونە ناو كۆشكی كۆماری زۆر قورس بوو چونكە هێشتا هەموو شوێنەكان بەدەست ئەمریكاوە بوو كە پۆڵ بریمەر حاكمی مەدەنی عیراق بوو، مام جەلال ٨ ستافی هەبوو كە هەویەیان بۆ كرابوو لەلایەن CPA ەوە كە دەیانتوانی بچنە ناو كۆشكی كۆماریەوە، من یەكێك بووم لەو هەشت كەسە كە كاری راگەیاندنم دەكرد.
لەهۆڵی كۆبونەوە كاك ئازادی وێنەگر كە پێمان دەگووت ئازادی گیتار وێنەگری تایبەتی مام جەلال و سكرتاریەت بوو، ئەو چوە ژوورەوە بۆ وێنەگرتن و هەم فۆتۆ و هەم ڤیدیۆشی دەگرت بۆ كوردسات و رۆژنامەی ئیتیحاد و كوردستانی نوی و تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان، واتە هەموو میدیاكانی یەكێتی و زۆرجار میدیاكانی تریش وێنەو ڤیدیۆكانیان بەكاردەهێنا.
لە رارەوی كۆبونەوەكە وەستابووم بینیم محەمەد بەحر علوم بەشڵەژاوی هاتە دەرێ، دواتر د.مەحمود عوسمان كە هەردوكیان ئەندامی ئەنجومەنی حوكم بوون. بەوپێیەی دوكتۆر مەحمود هەمیشە نێوانی باش بوو لەگەڵ میدیا و منیش دەمناسی لێم پرسی دوكتۆر ئەو هاتوچۆو شڵەژانە چیە؟ پێی وتم " مام جەلال قەومانی" زۆر بوە مەراقم كە بزانم چیە و ئایا دەكرێتە هەواڵ یان تێ ئەپەڕێت.
دواتر بۆ پاش نیوەڕۆ چومەوە بۆ ماڵی مام جەلال لەیەكێك لە سكرتێرەكانم پرسی بۆ ئەوەی بزانم ئەو كۆبونەوەیە بكەین بە هەواڵ وتی بۆ ناچیتە ژورەوە هەر خۆیەتی مام كەسی لانیە فرسەتە خۆت پێی بڵێ، ئەو بڕیارانە كاك ئازادی وێنەگریش نەیدەتوانی بیدات كە بڵاوبێتەوە یان نا و تەنها ئەویش دەچوە كۆبونەوەكانەوە بۆ وێنەگرتن، ئیتر چومە ژورەوەو مام جەلال چاكەتەكەی دابوو بەسەر كورسیەكدا و دانیشتبوو لەسەر كورسیەكی تر كە لەدەوری مێزێكی گەورە بوون و لەسەر ئەو مێزە زۆر رۆژ نان دەخوراو میوانەكانی مام جەلال كە دەهاتن لەوشوینە نانیان دەخوارد.
كوردسات گرنگی زۆری هەبوو لای مام جەلال و هەروەها بەوپێیەی هێرۆخان سەرپەرشتی دەكرد پشت وپەنایەكی گرنگ بوو بۆ كوردسات.
پاش سڵاو لێم پرسی ئەم كۆبونەوەیەی ئەمڕۆ بكەین بە هەواڵ؟ مام جەلال ناوی منی نەدەزانی پێی دەگوتم كوردسات، وتی ئا وەرە بنوسە، مام قسەی كرد و منیش دەستم كرد بە نوسین، لە ناوەراستدا هەستمكرد فریا ناكەوم بۆنوسین و وتم ئەمە مێژوی زۆر تێدایەو دەقیقە رەنگە هەڵەیەك بكەم لەو ژمارانەدا، دیاربوو ئەو رۆژە مام جەلال زۆر كامەران بوو كەئەو شەڕە گەورەیەی كردبوو بەڵگەكانی خستبوە روو، وتی " باشە ، ئەو قەڵەمەم بەرێ" دەستی بۆ چاكەتەكەی راكێشا كە لەناو چاكەتەكەی بوو، وەرەقەكانم خستە بەردەستی و دەستیكرد بە نوسین.
مام جەلال لەو سیاسیانە بوو دەیزانی ئەگەر هەواڵێك گرنگ بێت دەبێت خۆی بینوسێت كە یەكێكیان لەبەر ئەوەبوو پەیامەكەی وەك خۆی بگات و نەك راگەیاندن دەستكاری بكەن دووەم كە دەستوخەتی خۆی بوایە ئیتر كەس لە راگەیاندن دەستكاری نەدەكرد، لەرووی زمانەوانیەوە ورد بوو پاشان خۆی یەكێك بوو لەوانەی بەشداری گەورە بوو لە زمانی راگەیاندنی یەكێتیدا، كە دیارە یەكێتی زمانی نوسینی جیاوازبوو لە حزبەكانی تر.
مام جەلال كەلەسەر كاغەزێك بینوسیایە ئەگەر لاپەرەكە تەوابوایە دەچوە دیوی دووەمی لاپەرەكە واتە نەیدەكرد بەپەڕەیەكی تر، جگە لەوەش دەستوخەتی زۆر جوان بوو، بەئاسانی دەخوێندرایەوە.
ئەو وەرەقەیەی ئەو هەواڵەی تیانوسرابوو من لەلای خۆم بوو پاشان سكانم كرد و كە لە كاك ئازادم پرسی بۆ وێنەو ڤیدیۆكان كە من خەمم بوو هەواڵەكە تێكستەكەی زۆردرێژەو پێویستە وێنەی ڤیدیۆمان زۆربێت، ئەوەی باش بوو هەم فۆتۆی جوانی گرتبوو هەم ڤیدیۆش لەكاتێكدا ئەو كۆبونەوەیە شڵەژانێكی زۆری دروستكردبوو هەم لای سوننە وشیعەكان هەم لای ئەمریكیەكان.
دواتر كاك ئازاد وێنەو ڤیدیۆكانی بۆ ناردین و فۆتۆكانیش بۆ راگەیاندنەكانی تری یەكێتی نارد، ئێمەش بە ئێس ئێن جی ناردمان بۆ كوردسات لە سلێمانی و ئەو شەوە هەواڵەكە بڵاوبۆوە.
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

