خاوەنی «شار» کۆچی دوایی کرد
بیروڕا 11:13 AM - 2026-08-13
سلێمانی — چیرۆکنووس و ئەدیبی دیاری کوردستان، مامۆستا حوسێن عارف، دوای تەمەنێک خزمەتکردن بە ئەدەب و چیرۆکی کوردی و پێشکەشکردنی بەشێکی گرنگ لە ژیانی بە وشە و قەڵەم، کۆچی دوایی کرد.
حوسێن عارف، کە لە ساڵی ١٩٣٦ لە سلێمانی لەدایک بووە، یەکێک بوو لە پێشینەکانی چیرۆکی نوێی کوردی و لە دامەزرێنەرانی ڕەوتی «روانگە» و چیرۆکی نوێی کوردی دادەنرێت. ناوی بە تایبەتی بە رۆمانی «شار»ەوە گرێدراوە؛ بەرهەمێک کە لە مێژووی ڕۆمانی کوردیدا شوێنێکی تایبەتی هەیە.
رۆمانی «شار» کە بەرگی یەکەمی لە ساڵی ١٩٨٦ و بەرگی دووەمی لە ساڵی ٢٠٠١ بڵاوکرایەوە، وێنەیەکی ورد و قووڵە لە بارودۆخی سیاسی، فکری و کۆمەڵایەتیی شاری سلێمانی و کۆمەڵگەی کوردی، بە تایبەتی لە ماوەی نێوان ساڵانی ١٩٤٢ تا ١٩٥٨.
حوسێن عارف تەنها چیرۆکنووس نەبوو؛ بەڵکو ڕۆژنامەنووس، یاسناس و پارێزەریش بوو و لە یەکێتیی نووسەرانی کورد و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ئەندام بوو. هەروەها لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستاندا ئەندامی پەرلەمان بوو و لە لیژنەی کاروباری یاسایی پەرلەماندا کاری کردووە.
لە بەرهەمە ئەدەبی و لێکۆڵینەوەکانی حوسێن عارفدا، جگە لە «شار»، ناوی کتێب و بەرهەمەکانی وەک «گەلە گورگ»، «چای شیرین»، «کۆکتێل»، «تەمەنێک لە بندەستی»، «توێشووی سەفەرێکی سەخت»، «ئەندێشەی مرۆڤێک»، «ساڵێک لە تەمەن»، «شانۆگەری جەنابی جانەوەر»، «قوتابخانەی شیعری تازە» و چەندین بەرهەمی دیکەی ئەدەبی و لێکۆڵینەوەیی دەبینرێت.
ژیانی حوسێن عارف بە مێژووی ئەدەب و ڕۆژنامەوانی و ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستاندا تێکەڵ بوو. بە قەڵەمەکەی، ژیان و خەم و ئازار و هیواکانی کۆمەڵگەی کوردی تۆمار کرد و بەشێک لە مێژووی ئەو سەردەمەی بە وشە بەجێهێشت.
بە کۆچی دوایی ئەم ئەدیب و چیرۆکنووسە، ئەدەبیاتی کوردی یەکێک لە قەڵەمە بەئەزموون و کاریگەرەکانی لەدەست دا؛ بەڵام بەرهەمەکانی، بە تایبەتی «شار»، هەروا لە یاد و بیرەوەریی خوێنەرانی کورددا دەمێنێتەوە.
ماڵئاوا مامۆستا حوسێن عارف؛ قەڵەمەکەت لە «شار»دا هەروا دەنووسێت و ناوت لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا دەمێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08




دابەزێنە

