لە قەڵاچوالان مەراسیمی یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شیهاب بەڕێوەچوو
کوردستان 05:55 PM - 2026-11-22
PUKMEDIA
یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شیهاب
ئەمڕۆ 22ی11ی2026، لە قەڵاچوالان بە ئامادەبوونی
لێپرسراوانی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تێکۆشەرانی دێرین و کەسوکاری
سەربەرزی شەهیدان و فەرماندەکانی پێشمەرگە، مەراسیمی یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی
خاڵە شیهاب بەڕێوەچوو، کە تیایدا بە وتار و بەڵگە فیلم و کتێب باس لە ژیانی شەهید
خاڵە شیهاب و هاوڕێکانی کرا و بە چالاکی هونەری یادی بەرز راگیرا.
نەرمین عوسمان: ئیرادەی گەلەکەمان بە ترس و تۆقاندن نەشکێندرا
سەرەتای مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی
پاکی شەهیدان لەگەڵ مارشی نیشتمانی ئەی رەقیب دەستیپێکرد، پاشان وتاری هاوبەشی
ئینستیوتی نارین رێکخراوی بەرزجە لەلایەن نەرمین عوسمان پێشکەشکرا و رایگەیاند:
ئەمڕۆ لەم وێستگە مێژووییەدا یادی 50 ساڵەی بەسەر لە سێدارەدانی هەرسێ سەرکردە و هێمای
بەرخودان، شەهاب شێخ نوری و جەعفەر
عەبدولواحید و ئەنوەر زۆراب دەکەینەوە، کە لوتکەیەکی پڕ لەشکۆ و کۆڵنەدانەوە ئەو
راستیە دەسەلمێنێت، کە داگیرکەر ویستی لەرێگەی زیندان و ترس و تۆقاندنەوە ئیرادەی
نەتەوەیەک بشکێنێت، بەڵام وەک هەمیشە خەیاڵی خاو بوو،چونکە خوێنی گەشی ئەوان بووە
هەوێنی وەرچەرخانێکی مەزن و مژدە بەخشێکی شۆڕشێکی نوێ.
وتیشی: دوای رێککەوتنی جەزائیر، رژێمی بەعس
پێیوابوو، دۆزی کوردی بۆ هەتا هەتایە زیندەبەچاڵ کردووە، لەو شەوە زەنگەدا، خەباتی
ئەم سەرکردانە بوونە مەشخەڵێک و سەلماندیان کە خەونی ئازادی نە بە شکستی سەربازی
خامۆش دەبێت و نە بەپیلانی نێودەوڵەتی دەخنکێنرێت، ئەم سەرکردانە بە دروشمی کەم
ژیان و کەڵ ژیان، بەرەو پەتی سێدارە رۆیشتن و
ورەی دوژمنیان رماند.
جەمیل هەورامی: لەبەر چەند هۆکارێک رۆژی شەهیدمان دیاری کرد
جەمیل هەورامی، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە
دێرینەکانی کوردستان، لە وتەیەکیدا رایگەیاند: بۆ ئەوەی یادی سەرجەم شەهیدان
بکەینەوە، پێشنیارم بۆ سەرکردایەتی کرد، رۆژێک بکرێت بە رۆژی شەهیدی یەکێتی، دوای
گفتوگۆیەکی زۆر بڕیاردرا رۆژی شەهید بوونی ئەو سێ سەرکردەیە بکرێتە رۆژی شەهید،
چونکە ئەوان بە پیلانی دوو دەوڵەتی دیکتاتۆر شەهید کران و دواتر بە دروشمی کەم
ژیان و کەڵ ژیان چوونە بەرپەتی سێدارە، بۆیە ئەو رۆژە پەسند کرا.
وتیشی: دەبێت هەمووان شانازیان پێوە بکەین،
یەکەم سەرکردەی زیندانی سیاسی بوون و یەکەم سەرکردەش بوون کە بەو شێوازە دەستگیر
بکرێن، لەوەش زیاتر لە زیندانیشدا ئامادە نەبوون دەستبەرداری خەباتی گەلەکەیان
ببن.
کتێبی شەهاب شێخ نوری داستانی ژیانەوەی نەتەوەیەک لە هەشت بەش پێکدێت
هەر لەو مەراسیمەدا، خەڵەف غەفور ئامادەکاری
کتێبی شەهاب شێخ نوری داستانی ژیانەوەی نەتەوەیەک رایگەیاند: چوار لەو هاوڕێیانەی
کۆمەڵە کە لە زینداندا لەگەڵ کاک شەهاب بوون، ئێستا لەگەڵماندان ئەوانیش هەڤاڵان (د.
ئەرسەلان بایز، عەلی بچکۆل، عوسمان نانەوا و فاروق رەشانین)، بەخێرهاتنی تایبەتیان
دەکەین و ئێوە قارەمانانی کەم ژیان و کەڵ ژیانن.
وتیشی: لە ساڵی 2023، کتێبی لە خاچدانی داربەڕوو،
داستانی نەمری جەعفەر عەبدولواحید مان بڵاوکردەوە، کە یەکێک بوو لە قارەمانەکان،
بۆ تەواوکردنی تێکۆشەرانی کۆمەڵە، ئەمساڵ کتێبی شەهاب شێخ نوری داستانی ژیانەوەی
نەتەوەیەک ئامادە کرا، کە لە هەشت بەش پێکدێت و بەشی یەکەمیان دوو وتاری مێژوویی
سەرۆک مام جەلالە، کە بە عەشقەوە بۆ کاک شەهاب و هاوڕێکانی نوسیوە، بەشەکانی دیکەش
تایبەتن بە چاوپێکەوتن و توێژینەوە و گێڕانەوەی شەرحی پەراوی لێکۆڵینەوە لە ئێران
و رادەستکردنەوەیان بە ئەمنی سلێمانی.
پاشان لە مەراسیمەکەدا، هەڵسەنگاندن و ناساندنی کتێبەکە
لەلایەن د. ئەحمەد حەمەد ئەمین بەڕێوەچوو، لەگەڵ خوێندنەوەی چەند پارچە هۆنراوەیەک
لەلایەن هەڵۆ شێرکۆ بێکەس.
هەر لەو مەراسیمەدا، بەڵگە فیلمێک لەسەر ژیانی
خاڵە شیهاب نمایش کرا کە لە دەرهێنانی هاوار مستەفا خان بوو.
سۆزان خاڵە شەهاب: ماڵپەڕێک دەکەینەوە هاوکارمان بن
لە
کۆتایشدا، وتاری بنەماڵە لەلایەن سۆزان خاڵە شەهاب پێشکەش کرا و سوپاسی ئامادەبووانی
کرد و رایگەیاند: دەرکردنی کتێبەکە خەونێک بوو هاتە دی، سوپاس بۆ رێکخستنی ئەم
مەراسیمە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە هەوڵی دروستکردنی
ماڵپەڕێکی ئەرشیفین، بۆیە داواکارم وێنەیەکیان هەیە، نامەیەکیان هەیە، کە خەتێکی
باوکمی لەسەرە پێمان بەخشن و لای ئێوە یادگارییە و لای ئێمەش پارێزراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
03:52 PM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
11:14 AM - 2026-11-22 -
بەلەمێک وەرگەڕا و 26 کەس خنکان
09:23 AM - 2026-11-22 -
لەسەر بانگهێشتی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن سەردانی ستۆکهۆڵمی کرد
08:56 PM - 2026-11-21
ئەمانەش ببینە
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
02:32 PM - 2026-11-22
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
11:51 AM - 2026-11-22
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
11:34 AM - 2026-11-22
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
10:16 AM - 2026-11-22
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
عیراق 02:32 PM - 2026-11-22 -
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
کوردستان 11:51 AM - 2026-11-22 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
کوردستان 11:34 AM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
عیراق 11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
کوردستان 10:16 AM - 2026-11-22 -
بەلەمێک وەرگەڕا و 26 کەس خنکان
جیهان 09:23 AM - 2026-11-22 -
سەرچاوەیەک زانیاری لەبارەی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات
کوردستان 09:31 PM - 2026-11-21 -
گرنگیی حکومەت و پێوەرەکانی سەرکەوتنی
بیروڕا 09:19 PM - 2026-11-21



.webp)
.webp)

.webp)
دابەزێنە

