riklam

لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا

کوردستان 11:34 AM - 2026-11-22
دراوی عیراقی PUKMEDIA

دراوی عیراقی

مووچە

لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەم و راپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوەی مانگی تشرینی یەكەم رەوانەی بەغداد كرا .   
                                     
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ یەك شەممە  22 ی تشرینی دووەمی 2026، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتەكانی مانگی تشرینی یەكەم لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی شاری بەغداد كراو كەمێك لەمەوبەر رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كرا .       

ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 4ی11ی2026، دارایی عیراق بڕی 834 ملیار و 920 ملیۆن دیناری وەك تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی خستەسەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان و رۆژی 8ی 11ی 2026، دوای چوار رۆژ دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێم كرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket