riklam

لەسەر بانگهێشتی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن سەردانی ستۆکهۆڵمی کرد

کوردستان 08:56 PM - 2026-11-21
وێنەیەکی کۆبونەوەکە تایبەت

وێنەیەکی کۆبونەوەکە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لەسەر بانگهێشتی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید، هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری شۆڕش قادر رەحیم کادیری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆژانی١٦ – ١٨ی تشرینی دوەمی ٢٠٢٦ سەردانی ستۆکهۆڵم پایتەختی سویدی کرد.

لەسەردانەكەدا وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ پاولە کارڤالۆ، سکرتێری کاروباری نێودەوڵەتی پارتی سۆسیال دیموکرات و سانا ئێلیاسۆن، جێگری سکرتێر بۆ کاروباری نێودەوڵەتی پارتی سۆسیال دیموکرات و هەردوو پەرلەمانتار لەیف نیسمێد و قادر کاسیرگا کۆبونەوە.

مەبەست لەو بانگهێشتکردنە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی حزبی دەستەخوشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید بوو لە سەرجەم بوارەکان بە گشتی و  لە بواری هەڵبژاردندا بە تایبەتی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket