riklam

سەرچاوەیەک زانیاری لەبارەی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات

کوردستان 09:31 PM - 2026-11-21
لۆگۆی یەکێتی و پارتی PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتی و پارتی

یەکێتی

سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی نێوان وەفدی یەکێتی و پارتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوولا،  بە میدیای یەکێتی راگەیاند: لەبەر ڕۆشنایی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی کە بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەنگیان پێدراوە و بووەتە نەخشەڕێگای یەکێتی بۆ دانوستان.

 ئەمڕۆ وەفدی یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر پێشوازی لە وەفدی پارتی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا وەفدی یەکێتی پێشمەرجەکانی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەنێوان هەردوولا بە وەفدی پارتی گەیاند و  چاوەڕوانی وەڵامی پارتی دەکرێت لە سەر ئەو پێشمەرجانە.

 هەمان سەرچاوە بە میدیای رەسمی یەکێتی راگەیاند: جگە لەو پێشمەرجانە هیچ بابەتێکی دیکە باسنەکراوە و نەچوونەتە ناو وردەکاری بابەتەکان .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket